داوودئۆغڵو: که‌س ناتوانێت پێوه‌ندیی برایانه‌ی تورک و کورد تێک بدات

هه‌ولێر- KDP.info/ وه‌زر ده‌ره‌وه‌ی تورکیا. ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو جه‌ختی کرده‌وه له تۆکمه‌یی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی که له تورکیا، تورک و کوردی پێکه‌وه گرێ داوه و باپیرانمان ڕه‌گی ئه‌و پێوه‌ندییه‌یان داکوتیوه و که‌سیش ناتونێت ئه‌و پێوه‌ندییه بڕایانه‌ییه‌ی کورد و تورک تێک بدات.
له چالاکییه‌کدا که لاوانی پارت داد و گه‌شه‌پێدان له وان سازیان دابوو و هه‌روه‌ها له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، ئێران و ئازه‌ربایجاندا، ئۆغڵو ئاماژه‌ی به پێوه‌ندیی مێژژوویی کورد و تورک دا و گوتی، حکوومه‌تی تورکیا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و چاره‌کردنی کێشه‌ی کورد که به هۆیه‌وه هه‌زاران که‌س کوژراون.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاوی کروه‌ه‌ته‌وه که، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هاوکات گوتوویه‌تی، زیاتر له ساڵێکه له تورکیا فرمێسک له چاوی دایکانه‌وه نه‌ڕژاوه و نایشیانه‌وێت جارێکی دی ڕووداوه خوێناوییه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه. گوتیشی که، وان گه‌شه‌یه‌کی ئابووریی به‌رده‌وام به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت و له داهاتوودا ده‌بێ به یه‌کێک له ناوچه هه‌ره‌گرینگه‌کان.




