نێچیرڤان بارزانی گهیشته وان
__2014_03_15_h10m15s20__BA.jpg)
ههولێر- KDP.info/ سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوهری، له فڕۆکهخانهی وانی باکووری کوردستان لهلایهن وەزیری دەرەوەی توركیا، ئهحمهد داوودئۆغڵووه پێشوازیی کرا.
لە سەردانەكەیدا وەزیری سامانە سروشتییەكان و وەزیری ئاوەدانكردنەوە، كامەران ئەحمەد، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، و سەفین دزەیی و ههریهک له پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری سلێمانی یاوەریی دەكەن.
بڕیارە لە شاری وان شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەحمەد داوود ئۆغڵو و ژمارەیەك لە بەرپرسان و پیاوانی كاری ئەو وڵاتە كۆ ببنەوە.
سەبارەت بە ناوەركی كۆبوونەوەكان لە شاری وان، سامی ئەرگوشی به ڕووداوی ڕاگهیاندووه "پتەوكردنی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و بە تایبەت كردنەوەی چەند دەروازەیەكی سنووری نێوان هەردوولا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، ئەویش بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ برەودان بە چالاكیی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوولا".
دوای دیدار و كۆبوونەوەكانی وان، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و وەزیری سامانە سروشتییەكان، ئاشتی هەورامی و وەزیری ئاوەدانكردنەوە، كامەران ئەحمەد و شاندی یاوەریان لە ئانکارا پایتەختی توركیا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغاندا كۆ دەبنەوە.
بە گوتەی سامی ئەرگوشی لەم كۆبوونەوەیەش پەیوەندی دووقۆڵی و بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بابەتی سەرەكی گفتوگۆكان دەبێت.




