یەكیەتیی ماموستایان: نەدانی مووچە لەلایەن حکوومەتی بەغداوە بەھەر بیانویەک بێت قابیلی قبووڵ نییە

ھەولێر- KDP.info/ یەكیەتیی ماموستایانی کوردستان لە راگەیندراوێکدا کە کۆپیێکی بۆ kdp.infoنێردراوە، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی مووچەی ماموستایان دابین بکات، لەبەر ئەوەی بەپێی دەستوور حکوومەتی عێراق بەرپرسە. جەختیش دەکاتەوە، خۆدزینەوە لە ئەداکردنی ئەم ئەرکە بە ھەر بیانوویەک بێت قابیلی قبووڵ نییە.
راگەیەنراوەکەی یەكیەتیی مامۆستایان هاوكات دەڵێت، پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەکان لێبڕاوانە کار بکەن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێک بێت، بۆئەوەی بە ئەرکی نیشتیمانی و نەتەوایەتیی ئەم قۆناغە ناسک و ھەستیارەی گەلەکەمان ھەڵبستێت، چونکە لە دواکەوتنی پێکھێنانی حکوومەت گەلی کوردستان زیانبار دەبێت.
بڵند ئیبراهیم




