٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوجەیفی: قبووڵ ناكەین بەغدا دەست لە كاروباری كوردستان وەربدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info/ پارێزگاری نەینەوا رایدەگەیەنێ، هەر دەستوەردانێك لە كاروباری ناوخۆیی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی ناوەندییەوە جێی قبووڵكردن نییە.

پارێزگاری نەینەوا، ئەسیل نوجەیفی، راگەیاند "بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بۆ هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە، بە تایبەت بۆ خەڵكی شاری هەڵەبجە و ئەگەر ئەوان پێیانوایە بەپارێزگابوونی شارەكەیان دۆخ و گوزەرانیان باشتر دەكات، ئەوا ئێمەش پشتگیرییان لێ دەكەین، چونكە هیوای دۆخێكی باشتر بۆ هەموو عێراق دەخوازین."

 نوجەیفی بە  ڕووداوی ڕاگەیاندووە "حكوومەتی فیدراڵی پێشتر رای خۆی دەربڕی و بڕیاری بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی پەسەند كرد، هەرێمی كوردستانیش یاسا و رێسای تایبەت بە خۆی هەیەو دەتوانێ بڕیار لە كاروباری ناوخۆیی خۆی بدات."

 پارێزگاری نەینەوا بەپێویستی دەزانێت حكوومەتی فیدراڵی عێراق رێز لە بڕیارە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بگرێت و دەشڵێت "هەر دەستوەردانێك لە كاروباری ناوخۆیی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە جێی قبووڵكردن نییە."

 دوێنێ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی واژۆ كرد و رایگەیاند "سبەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە واژۆ دەكات بۆئەوەی بڕیارەكە بچێتە واری جێبەجێكردنەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار