دانیشتوانی وان سەردانی نێچیرڤان بارزانی بە گرنگ وەسف دەكەن

وان- KDP.info/ دانیشتوان و كاربەدەستانی شاری وانی باكووری كوردستان بە گرنگی باسی سەردانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان،نێچیرڤان بارزانی،بۆ شارەكەیان دەكەن و بە مێژوویی وەسفی دەكەن. سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان، نەجدەت تەقوا، دەڵێت: سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ وان سەردانێكی مێژووییە، چونكە ئەو سەردانە دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی پردی دیالۆگی نێوان وان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
بڕیارە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بە سەردانێکی رەسمی بگاتە تورکیا و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەحمەد داوودئۆغڵو، کۆ بببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان سبەی شەممە نێچیرڤان بارزانی دەگاتە شاری وان. ھەروەھا دوای ئەوەی لەگەڵ ئەحمەد داوودئۆغڵو کۆ دەبێتەوە، تێیدا باسی ناردنی نهوهتی ههرێمی كوردستان و سنووری نێوان ههرێم و توركیا دهكرێ. بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی ئانادۆڵیش، سەرچاوەکان لە سهرۆكایهتیی وهزیرانی توركیا رایگهیاندووە كه ههمان رۆژ له شاری ئانكارای پایتهختی توركیا سهرۆکوهزیرانی توركیا، رهجهب تهیب ئهردۆغان و سهرۆکوهزیرانی ههرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كۆ دهبنهوه.
تەقوا زیاتر گوتی: ئێمە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا دەتوانین پەیوەندی باش و بەهێز ساز بكەین، چونكە خاوەن یەك كولوتور، زمان، نەتەوە و بیرورباوەرین، بۆیە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ خەڵكی وان بە گشتی سەردانێكی زۆر گرنگ و مێژووییە، پێویستە ئەو سەردانە وەكو هەڵێك بقۆزرێتەوە. بێگومان ئەنجامدانی دیداری نێوان وەزیری دەرەوەی توركیا و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە شاری وان نیشانەی ئەوەیە كە ئەو سەردانە دەرفەتێكی زۆر گرنگ و گونجاوە.
هاوكات سەرۆكی بۆرسەی وان، سەلمان تۆپراك گوتی: ئێمە بە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ وان زۆر خۆشحاڵ و گەشبینین و زۆر بە گەرمی پێشوازی لێ دەكەین. دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی و داوودئۆغڵو لە شاری وان دەبێتە هۆی پەرەسەندنی رۆلی ناوچەكە لە داهاتوودا، بۆیە ئەنجامدانی ئەو دیدارە لە شاری وان یەكجار گرنگە.
تۆپراك جەختی كردەوە كە وان شارێكی مێژوویی ناوچەكەیە و، دەرفەتی ئەوەی لە پێشە ببێتە ناوەندی بازرگانیی ناوچەكە، بۆیە پەرەسەندنی پەیوەندی نێوان وان و عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەت دەبێتە هۆی ئەوەی وان ببێتە جێگای سەرنجی هەموو لایەك.
سەرۆكی بارۆكانی وان، موراد تەیمورنایشارێتەوە كە: لە رابردوودا توركیا لەگەڵ وڵاتانی دەراوسێ خۆیدا كێشەی جۆراوجۆری هەبووە، بۆیە پێویستە توركیای نوێ لەمەو دوا لەگەڵ وڵاتانی دەراوسێدا پەیوەندی خۆی باشتر و بەهێزتر بكا.
تەیمور جەختی كردەوە: ماوەیەكی درێژ توركیا خۆی نزیكی هەرێمی كوردستان نەدەكردەوە، بەڵام لەم دوایانەدا بە هۆی گۆڕانكارییەكانی نێو سیاسەتی توركیا، حكومەتی توركیا توانی پەیوەندی باش لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا ساز بكا و ئەمە ئەو شتە بوو كە بە ساڵان بوو چاوەڕێ دەكرا، لەم دیو و ئەو دیوی سنوورەكاندا كورد دەژین، بۆیە ئێمە زۆر بە گەرمی پێشوازی لەو سەردانە دەكەین و پێمان وایە ئەو سەردانە دەبێتە هۆی بەهێزتر بوونی پەیوەندییەكانی نێوانمان.
ئاسڵان بایرام كارسازێكی دانیشتووی شاری وانە و لە عێراق كاری بازرگانی دەكا؛ بایرام لە بارەی سەردانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ وان گوتی: ئەو سەردانە لە رووی ئابوری و بازرگانییەوە كاریگەریی یەكجار باشی لە سەر وان دەبێ.
ئەردەلان گۆران




