وردەكاریی ڕاگەیاندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك چواره‌مین پارێزگای هه‌رێم
هەولێر- KDP.info/ نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند،له كاتی چه‌سپاندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌كوو پارێزگا، وه‌كوو هه‌موو پارێزگاكان بودجه‌ی بۆ داده‌ندرێت. هەروەها ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ ئه‌م بڕیاره ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ن و سبه‌ینێش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌كات.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی ئازاری 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له نوێنه‌رانی شاری هه‌ڵه‌بجه كرد كه له قایمقام و نوێنه‌رانی ده‌زگا كارگێڕییه‌كان و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و زانایانی ئایینی ئیسلام و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆك وه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر بڕیاری پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه و ڕوونی كرده‌وه كه هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته سیمبۆلی مه‌زلوومیه‌تی گه‌لی كوردستان، بۆیه به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه نه لوتف و نه منه‌ته و به‌لای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرنگه ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ویستوویه‌تی ئه‌م پرسه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی عیراق به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له ئیمتیازاته‌كان سوودمه‌ند بێت.
لای خۆیانه‌وه نوێنه‌رانی هه‌ڵه‌بجه ستایشی پێشوازی و هه‌ڵوێستی نێچیرڤان بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و ڕوونیان كرده‌وه كه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕێی مژده‌یه‌ك له‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیراندا ده‌كه‌ن و زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن له یادی بیست و شه‌ش ساڵه‌ی كیمیابارنكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا مزگێنیی به‌پارێزگابوونیان بدرێتێ و له جیاتی شین، له‌م یاده‌دا شایی بگێڕن.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ند كردووه و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به ئاماده‌بوونی به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه و له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڕیاری به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئیمزا كرد.
سبه‌ی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی بۆ ده‌رده‌چێت
له سه‌ره‌تای كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، خۆشحاڵیی خۆی به‌وه نیشان دا كه لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان هه‌موویان به یه‌ك ده‌نگ پاڵپشتیی ئه‌م بڕیاره‌یان كرد و گوتی: ئه‌مڕۆ ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوازیمان له شاندێك كرد كه له شاری خۆشه‌ویستی هه‌ڵه‌بجه‌وه هاتووه و له ئیداره‌ی ئه‌و شاره و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مامۆستایانی ئایینی ته‌شریفیان هێنابوو، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن به سه‌رچاو.
ئه‌مڕۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی باسمان كرد پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بوو، بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌م ڕوون كرده‌وه ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان‌مان هه‌یه بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه.
ئێمه وامان به باش زانی پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدا بنێرین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن و ببێته پڕۆژه‌یه‌كی یاسایی، چونكه مه‌سه‌له‌كه ده‌ستكاریكردنی نه‌خشه‌ی عیَراقه به شێوه‌یه‌كی گشتی و ده‌مانویست پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بخرێته نێو نه‌خشه‌ی عیَراقه‌وه، ئامانجیشمان له‌و مه‌سه‌له‌یه پرسی ڕێوشوێنه‌كانی ناسنامه‌ی باری شارستانی و پسووله‌ی خۆراك و ڕه‌گه‌زنامه و دادگای فیدراڵییه كه نوێنه‌ریان له‌وێ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕێوشوێنه‌كانی دیكه، پێمان خۆش‌بوو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌م كاره بكه‌ین.
خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدا به كۆی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ر درا و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیَراق كرا، له‌وێ مه‌سه‌له‌كه زیاتر كێشه‌ی تێكه‌وت و بۆچوونێكی یاسایی له نێو خودی په‌رله‌مانی عیَراقدا دروست بوو كه له‌وانه‌یه پێویست به‌وه نه‌كات ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری له‌سه‌ر بدات، چونكه مه‌سه‌له‌كه له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های حكوومه‌تی فیدراڵ‌دا نییه و هه‌رێمی كوردستان خۆی ده‌توانێت ئه‌م بڕیاره بدات.
ئێمه داوامان كردووه ئه‌م بۆچوونه وه‌كوو بۆچوونێكی یاسایی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بكرێته وه‌ڵامێك و بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت، به‌ڵام تاكوو ئێستا ئه‌م وه‌ڵامه به ئێمه نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانێك كه جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ڕه‌وانه كردووه و داوا ده‌كات په‌له له مه‌سه‌له‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بكرێت، ئه‌مڕۆ ئێمه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزانه هه‌مانبووه، ده‌مه‌وێ به شاری خۆشه‌ویستی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕابگه‌یه‌نم بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بوونی هه‌ڵه‌بجه به پارێزگای چواره‌می سنووری هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوو.
دوای ئه‌م ڕێوشوێنه‌ش پێویست ده‌كات فه‌رمانی هه‌رێمی پێ ده‌ربچێت و ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ئه‌م بڕیاره ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ین و بێگومان سبه‌ی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی جه‌نابی سه‌رۆك فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌كات.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ به ناوی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان و به تایبه‌تی له شاری خۆشه‌ویستی هه‌ڵه‌بجه بكه‌م، هه‌ڵه‌بجه بۆ ئێمه له ڕۆژانێكدا بووه سیمبولی مه‌زڵوومیه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و كاته‌ی كه هه‌زاره‌ها خه‌ڵك له وێ به بێده‌نگی كیمیاباران كران و كه‌س قسه‌ی له‌باره‌یانه‌وه نه‌كرد و بووه سیمبولی مه‌زڵوومیه‌تی گه‌لی كوردستان.
هیوادارم به‌و كاره‌ی ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردی كه داواكاریی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌م شاره بوو، توانیبێتمان له ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌دا خۆشییه‌ك ڕابگه‌یه‌نین بۆ شاری خۆشه‌ویستی هه‌ڵه‌بجه.
ده‌قی فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
هه‌ر له‌م كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا نێچیرڤان بارزانی بڕیاری فه‌رمیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له باره‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵه‌بجه‌ی وه‌كوو چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان خوێنده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
" پاڵپشت به ماده‌ی ئه‌حكامی هه‌ردوو ماده‌ی 115 و 141 له ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عیراقی فیدراڵی ساڵی 2005 و له‌به‌ر ڕۆشناییی بڕیاری ته‌شریعیی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 11 له 22/9/ 1999 و ئاماژه به بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره 39 له به‌رواری 4/6/2013 و ئاماژه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ژماره 568 له 31/12/2013 بڕیار درا به:
1 – ده‌ستنیشانكردنی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی (ئیستیحداسكراو) به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌می ماده‌ی 1 ی بڕیاری ته‌شریعیی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره11 له 22/9/1999 وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م به هه‌مان سنووری ئیداریی ئێستای قه‌زای هه‌ڵه‌بجه به‌پێی نه‌خشه‌ی هاوپێچی ئه‌م بڕیاره و دانانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به پارێزگای چواره‌م له سنووری هه‌رێمی كوردستانی عیراق و شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌بێته ناوه‌ندی پارێزگاكه.
2 – ناردنی ئه‌م بڕیاره بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی.
3 – ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی 13ی ئاداری 2014 ده‌رچوو و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
بودجه بۆ هه‌ڵه‌بجه داده‌ندرێت
پاشان ڕۆژنامه‌نووسان چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرد، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه له كاتی چه‌سپاندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌كوو پارێزگا، وه‌كوو هه‌موو پارێزگاكان بودجه‌ی بۆ داده‌ندرێت، ئاشكراشی كرد به هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌ت و له‌به‌ر هۆكاری ته‌كنیكی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له هه‌ڵه‌بجه وه‌كوو جاران ده‌بێت و له‌سه‌ر سیسته‌می كۆن ده‌ڕوات، چونكه ئێمه لیژنه‌ی بۆ داده‌نێین له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ده‌ست ده‌كرێت به وه‌رگرتنی ڕێوشوێنی ئیداریی پێویست بۆ هه‌ڵه‌بجه و ئێمه له بڕیاری خۆمان بۆ به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه پاشگه‌ز نه‌بووینه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆمیسیۆن ناتوانێ له‌م ماوه كه‌مه‌دا ڕێوشوێنی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات و هیوادارین له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا هه‌ڵه‌بجه وه‌كوو پارێزگا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕه‌ت كرده‌وه هه‌وڵه‌كان بۆ به‌پارێزگاكردنی ئه‌و قه‌زایانه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عیراق ده‌یانگرێته‌وه كێشه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه دروست بكات.
هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، بۆیه بڕیار درا داواكاریی خه‌ڵكی ئه‌م شاره بۆ بوون به پارێزگا وه‌كوو هه‌نگاوی یه‌كه‌م جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌گه‌ر شوێنی دیكه ئه‌م داوایه‌یان هه‌یه، ئه‌وه دیراسه ده‌كرێت. ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه تاكوو ئێستا شتی وا ڕووی نه‌داوه و ئه‌گه‌ر شتی وا بوو، هه‌رێم هه‌ڵوێستی دیكه‌ی ده‌بێت.
پێكهێنانی حكوومه‌ت
نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست چۆن لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له پرسی بوونی هه‌ڵه‌بجه به پارێزگا یه‌ك ده‌نگ بوون، ئاواش له مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت یه‌كده‌نگ و كۆده‌نگ بن و گوتی: به میوانانی به‌ڕێزم گوت هیوادارم هه‌ر چۆن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كده‌نگ و كۆده‌نگ بوون و ته‌شریفتان هێناوه بۆ ئێره، ئێمه‌ش له پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌ت هه‌وڵ بده‌ین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بگه‌ینه ئه‌نجام.
ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا
سه‌رۆكوه‌زیران نه‌یشارده‌وه تاكوو ئێستا هیچ پێشكه‌وتنێكی نوێ له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نییه و ڕوونی كرده‌وه پرسی به‌شی هه‌رێم له بودجه‌ی فیدراڵی وه‌كوو كارتی فشار له دژی هه‌رێم سوودی لێ وه‌رگیراوه و گوتی: ئه‌و میلله‌ته‌ی داوای مافی ده‌ستووریی خۆی بكات بێگومان ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی واش ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی له به‌غدا ده‌رهه‌ق به هه‌رێمی كوردستان كرا هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری و یاسایی نییه و هیچ بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وه نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕابگیرێت و ئه‌مه‌ش بڕیارێكی تاكه كه‌سییه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عیَراق ئه‌و بڕیاره‌ی له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام بووین، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان هیچ شتێكی نه‌كردووه و هیچ پێشیلكاریی ده‌ستووری نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غداوه مووچه‌ی خه‌ڵك ببڕن و بیكه‌نه كارتێكی فشار له دژی هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه هه‌ڵوێستمان ڕوون وئاشكرایه، بابه‌تی بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناكه‌ینه بابه‌تی گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌وه مافی ئێمه‌یه و ده‌بێ مافی خه‌ڵكی كوردستان بدرێت، چونكه ئه‌و مافانه به‌پێی ده‌ستوور مافی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی عیراقه و ده‌بێ پاره‌یان پێ بدرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێ كێشه‌كان به شێوه‌ی ئاشتیانه و دیاڵۆگ و دوور له توندوتیژی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه كۆنترۆڵه، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان مومكین نیه بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه و مه‌حاڵه ئێمه ئه‌و كاره‌ی چه‌ندین ساڵه خه‌ریكین ده‌یكه‌ین، كۆنترۆڵه‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌مانه‌وێ هه‌موو لایه‌ك له‌مه تێبگات، به‌تایبه‌تی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ خه‌ڵك ڕوون بكه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندی به حزبێك و ده‌سه‌ڵاتێك و بڕیاری سیاسیی یه‌ك حزبه‌وه نییه، به‌ڵكوو مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تییه و ده‌بێ هه‌موومان له‌سه‌ری كۆده‌نگ بین و ئه‌مه زۆر له بڕیاری تاكه كه‌سێك گه‌وره‌تره، له بڕیاری حزب و لایه‌نێكی سیاسی گه‌وره‌تره. ئه‌مڕۆ كۆده‌نگی و یه‌كڕیزیی ئێمه ته‌نها مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌یه و هیوادارین بگه‌ینه ئه‌نجامێك كه توندوتیژی لێ نه‌كه‌وێته‌وه و جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بێت. دووپاتیشی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پلانی خۆی هه‌یه كه ناكرێ باسی لێوه بكرێت.
به‌غدا به‌شی ته‌واوی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی نانێرێت
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕه‌تی كرده‌وه به‌غدا 17%ی به‌شی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی بنێرێت، به‌ڵكوو 11% و له‌وانه‌شه كه‌متر بنێرێت و دووپاتیشی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پێشبینیی هیچ زیاده‌یه‌ك له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ناكات، ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌غدا كه‌متری نه‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌نها ڕایه‌كی یاسایی له‌باره‌ی پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ڕبڕیوه و هه‌رێم چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی فه‌رمییه له‌مباره‌یه‌وه و هیوای خواست هه‌فته‌ی ئاینده وه‌ڵامی فه‌رمی بگاته حكوومه‌تی هه‌رێم.
نه‌وت وه‌كوو مافێكی ده‌ستووری
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم مافی ده‌ستووریی خۆی له‌باره‌ی پرسی نه‌وته‌وه موماره‌سه ده‌كات و گوتی: ئێمه به به‌غدامان گوتووه ده‌بێ پرۆسه‌ی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌سه‌ر سێ بنه‌ما بێت: یه‌كه‌میان ده‌بێ پرۆسه‌كه شه‌فاف بێت له ده‌ستپێكردن تا كۆتایی. دووه‌م: ئێمه گوتوومانه به هیچ شێوه‌یه‌ك لاریمان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه به‌غدا له چاودێریكردنی بژمێره‌كانی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بێت. سێیه‌م: ده‌مانه‌وێ له هه‌موو پرۆسه‌كه به‌غدا له‌گه‌ڵ ئێمه بێت. به‌غدا جاران ده‌یگوت ئه‌وانه نه‌وتیان نیه و زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن، كه زانیان نه‌وتمان هه‌یه، گوتیان ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كۆمپانیای بچووك بێنن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن و ئێمه گه‌وره‌ترین كۆمپانیامان هێنا وه‌كوو ئیكسۆن مۆبێل و تۆتاڵ و شیفڕۆن و گازپرۆم و هاتن له هه‌رێمی كوردستان كاریان كرد. دواتر گوتیان باشه، به‌ڵام هه‌رێم ناتوانێ نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.
هیچ ماده‌یه‌كی ده‌ستووری نیه ئه‌وه بڵێت كه ته‌نها سۆمۆ بۆی هه‌یه نه‌وت هه‌نارده بكات، هیچ بڕیارێك له‌مباره‌یه‌وه نیه. مادام ئێمه ڕازی بووین به‌وه‌ی نه‌وت و غاز موڵكی هه‌موو عیراقه و ئاماده‌ش بین له به‌شی خۆمان هه‌ڵبگرین و بیده‌ینه به‌غدا، پێیه‌وه‌ی پابه‌ند بووین و هیچ لاریه‌كمان له‌مباره‌یه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یه‌وێ به كورتی: ده‌ڵێ من له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه قسه ناكه‌م، ناڵێم شه‌فاف نین، ناڵێم گه‌نده‌ڵ نین و ناڵێم كۆمپانیای بچووك و گه‌وره هه‌ن، ئێستا ئێوه كاره‌كه‌تان كردووه، زۆر چاكه، به‌ڵام ده‌بێ ڕاده‌ستی سۆمۆی بكه‌ن كه ته‌نها به‌رپرسه بۆ فرۆشتنی نه‌وت و له‌وێش ده‌چێته نێو حیسابێكی تایبه‌ت له نیوویۆرك و ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا و كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا وه‌كوو بودجه بۆتانی ده‌نێرین. كه‌واته مه‌سه‌له‌كه لێره ته‌نها كۆنترۆڵه.
ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا تووشی بچووكترین كێشه بووین، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌و مافه‌ی به‌خۆی دا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عیراق ببڕێت. ده باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به تێكڕا ڕاده‌ستی به‌غدا كرا، دوای یه‌ك، یان دوو، یان سێ ساڵی دیكه ئه‌گه‌ر گرفتێك هاته ئاراوه چ گه‌ره‌نتییه‌كه هه‌یه كه ئه‌و شته جارێكی دیكه دووباره نه‌بێته‌وه؟!
ئێمه ده‌مانه‌وێ سیاسه‌تێكی وا له عیراق دابڕێژرێت له‌مباره‌یه‌وه به‌پێی مافی ده‌ستووریی خۆمان له‌وه دڵنیا بین ئه‌وه‌ی له عیراق وه‌ریده‌گرین به‌بێ هه‌ڕه‌شه بێت و كه‌س نه‌یه‌ت له‌ناكاو بڵێت من لێتانی ده‌بڕم، چونكه كه ئه‌مڕۆ به كاریان هێنا، سبه‌یش به‌كاری دێنن.
كاریگه‌ریی غیابی مام جه‌لال
سه‌رۆك وه‌زیران نه‌یشارده‌وه غیابی سه‌رۆك كۆمار مام جه‌لال كاریگه‌ریی زۆری به‌سه‌ر بارودۆخی عیراق به گشتی هه‌بووه و گوتی: له‌و حاڵه‌تانه‌ی هه‌بووه هه‌میشه مام جه‌لال كه‌سێك بووه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی هێمنانه چاره‌سه‌ر بكات و غیابی مام جه‌لال له‌م بارودۆخه‌دا ئێمه و هه‌موو لایه‌نه‌كانی عیراق هه‌ستی پێده‌كه‌ین، ئێمه هیواخوازین به ته‌ندروستیه‌كی باش بگه‌ڕێته‌وه.
ده‌توانین مووچه بده‌ین
نێچیرڤان بارزانی ڕه‌تی كرده‌وه پاره و داهاتی نه‌وت به (شیرینی و بودجه‌ی زه‌به‌لاح باسی لێوه بكرێت) و ئه‌م ناوهێنانه‌ی به فه‌رهه‌نگ و وشه‌یه‌كی ناشیرین له قه‌ڵه‌م دا و گوتی: ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌تان له كوێ هێناوه؟! ئێمه هه‌ر گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئیمزا بكه‌ین، ئه‌وان بۆ هه‌ندێك پڕۆژه پاره به حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به‌شدارن، بۆ نموونه پارساڵ ئێمه ڕه‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پڕۆژه نیشان دا به بڕی 400 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ڵه‌بجه كه له‌و پاره‌یه ده‌رچووه. ئێمه پڕۆژه‌ی دیكه‌شمان كردووه و ئێستاش بێگومان وه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ پاره‌یه‌كمان له به‌غدا بۆ مووچه وه‌رنه‌گرتووه. به توانای خۆمان ده‌ستمان به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو كردووه و بێگومان مووچه‌ی مانگی سێش ده‌ده‌ین، ئێمه ناوه‌ستین و له هه‌ر شوێنێك وه‌ستان و كه‌موكوڕی هه‌بێت ئێمه موچه‌ی خه‌ڵك ده‌ده‌ین.




