٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەی شەھید: بڕیارە بەم نزیكانە وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ ھەڵەبجەدا بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە- تایبەت بەKDP.info/ کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە دەستخۆشی لە سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ دەرکردنی بڕیاری بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید. هەروەها گوتی، وەهایش بڕیارە بەم نزیكانە ڕێكارە ئیدارییەكان بگیرێنەبەر، تا وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ ھەڵەبجەدا بکرێت.

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیا بارانکردنی ھەڵەبجەی شەھید، لوقمان عەبدولقادر، بەkdp.infoـی راگەیاند: بڕیاری ئەمڕۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەی شەھید زۆر گرنگ بوو و وەڵامێکی مەعنەوی بوو بۆ کەسوکاری قوربانیان کە رژێمی بەعس زۆر ھەوڵی دا ئەو شارە لەناو ببات، بەڵام ئەمڕۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو شارەی گەورە کرد و بڕیاری دا ببێتە پارێزگا، کە ئەمەش وەڵامێکە بۆ دۆست و ناحەزانی ھەڵەبجە.

لوقمان عەبدولقادر گوتیشی: ئێمە دەستخۆشی لە سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە، چونکە ھەموو چین و توێژەکانی ھەڵەبجەیان بەم بڕیارە دڵخۆش کرد.

 سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەی شەھید راشیگەیاند: منیش یەکێک بووم لەو شاندەی ئەمڕۆ سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێممان کردووە و بڕیارەکە ئیمزا کرا، بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە رێکارە ئیدارییەکان بکرێت، بۆئەوەی وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ ھەڵەبجەدا بکرێت.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار