نێچیرڤان بارزانی: بۆ مووچەی ئاداریش چاوەڕێی بەغدا ناكەین

هەولێر- KDP.info/سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوانیدا کە تێیدا واژۆكردنی بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی ڕاگەیاند، گوتی، مووچە و بژێویی هاونیشتمانیان ناکرێتە بابەتی گفتۆگۆ و دانوستاندنەکان لەگەڵ بەغدا و مووچەی مانگی شوبات خۆمان دابینی دەكەین و بۆ ئاداریش چاوەڕێی بەغدا ناكەین.
بە هۆی ناکۆکییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، كە لە ئێستادا خۆیان لە پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و بودجەی فیدراڵی عێراقدا دەبیننەوە، حکومەتی عێراق لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی راگرتووە كە بە هۆیەوە لە دوومانگی ڕابردوودا هەورێمی كوردستان نەیتوانی لە كاتی خۆیدا مووچە بۆ فەرمانبەرانی دابین بكات.




