٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ بەشارەتی: عێراق بە نەفەسی ڕابردوو لە گەڵ هەرێم مامەڵە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ئەندامێكی پێشوی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە دەدات كە سیاسەتی حكوومەتی عێراق بەرەو ئاراستەی حكوومەتەكانی پێشووی عێراق دەڕوات و دەشڵێت، دەبێت لە كوردستان سیاسەتی ناوماڵی كوردی بپارێزرێت.

ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و كادیری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، فازڵ بەشارەتی، لەبارەی سیاسەتی ئەمڕۆی حكوومەتی عێراقەوە لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی:"ئەو سیاسەتەی ئێستای عێراق بە سیاسەتی هەمان رژێمەكانی پێشووی عێراق دەبینم كە بەرانبەر بە گەلی كوردستان دەیانكرد."

بەشارەتی گوتیشی "باهۆزێكی تەموموژاوی هێنراوە بەسەر هەرێمی كوردستاندا بە مەبەستی داپۆشتی جوانییەكانی كە بە دەستی خەڵكی كوردستان و سەركردایەتیی كورد فەراهەم بووە، ئەمە ئەوپەڕی دژایەتیكردنە بەرانبەر بەو پێشكەوتن و سەقامگیرییەی لە هەرێمی كوردستاندا بەرقەرارە"، زیاتر گوتی، "بڕینی قوتی خەڵكی كوردستان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بێویژدانییەكی گەورەیە، ئەمە ئەوپەڕی دوژمنكارییە بەرانبەر هەرتاكێكی خەڵكی كوردستان، لەلایەكی دیكەوە هەركەس و لایەنێك لە كوردستان یارمەتیدەر بێت بۆ ئاڵۆزبوونی شەقام و شوێنە گشتییەكانی كوردستان، بەبێ پەردە ئەوە پشگیریكردنە لەو سیاسەتە چەوتەی نووری مالیكی كە بەرانبەر بە خەڵكی كوردستان گرتوویەتییە بەر."

ئەو دەڵێت: "پشگیریكردن بۆ جووڵاندنی شەقام لە نەدانی مووچە لە كاتی خۆیدا، هاوكاریی مالیكییە، بۆیە هیواخوازم چۆن خەڵكی كوردستان ڕۆژە ڕەش و سەختەكانیان تێپەڕاندووە، سەبر بگرن بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا چونكە ئەم قۆناغە هەستیارە و چارەنووسسازە و بەداخەوە عێراق بە نەفەسی ڕابردوو لە گەڵ هەرێم دەجوڵێنەوە."

بەشارەتی هەروەها گوتی: "بابەتی مووچە و ئەزمەی مووچە بەرپرسیارەتیی هەمووانە و دەبێت لە بەرانبەر بڕینی قوتی خەڵكدا هەڵوێستمان هەبێ و یەكدەنگ بین. هەندێكیش دەیانەوێت ئەم بڕیارەی بەغدا كە بەرهەمی عەقڵیەتی تاكڕۆییە، بخەنە ئەستۆی پارتی كە ئەمەش بە ئەوپەڕی ناپاكی دەزانم بەرانبەر بە كوردستان و ئیرادەی كوردستان."

كارزان هەورامی 

هەواڵی پەیوەندیدار