به‌هۆی گه‌رماوه ئه‌مڕۆ له عێراقدا پشووی ڕه‌سمییه

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نائاسایی پله‌كانی گه‌رماوه له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كراوه‌ته پشووی ڕه‌سمییه.
كه‌ناڵی ئه‌لعێراقییه‌ی ڕه‌سمی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رزی ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نائاسایی پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور، كه له هه‌ندێك ناوچه‌دا پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته 51 پله‌ی سه‌دی، حكوومه‌ت بڕیاری داوه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه پشووی ڕه‌سمی بێت له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌تدا.
جێگه‌ی باسه پارساڵیش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه حكوومه‌تی عێراق 3 ڕۆژی كرده پشووی ڕه‌سمی كه له مانگه‌كانی ته‌مموز و ئابدا بوون.




