٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی واژۆکرد

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر- KDP.info/ لە میانەی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی هەڵەبجە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بریاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی قبووڵ کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا واژۆكردنی بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی ڕاگەیاند.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-3-2014، شاندێكی هەڵەبجە سەردانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیان کرد، بە مەبەستی تاوتووكردنی چۆنیێتی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە. شاندەكە لە هەریەك لە گۆران ئەدهەم، قایمقامی هەڵەبجە، خدر كەریم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و مامۆستایانی ئایینی پێكهاتبووو.

 پێشتر، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، لە نووسراوێكی فەرمیدا داوای لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد چاوەڕێی بەغدا نەكات و رێكارە كارگێڕییەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەست پێ بكات. لە نووسراوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، "لەبەر ئەوەی بە رای کۆمەڵێك یاساناس، بابەتی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید دەكەوێتە بازنەی سەڵاحیاتی ئیداریی هەرێمی كوردستان و هەروەها نەبوونی ئیستیجابەی پێویست لە لایەن بەغداوە بۆ بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە، بڕیارمان دا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە زووترین كات دەست بە رێوشوێنە ئیدارییەكانی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید بكات بۆ ئەوەی داواكاریی خەڵكی قارەمانی ئەم دەڤەرە جێبەجێ بكرێت."

دەربارەی پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدایش، لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا نیچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند كە، هەرێمی كوردستان دەیەوێت كێشەكانی لەگەڵ بەغدا بە ڕێگەی دیالۆگ چارە بكات، بەڵام بە لۆژیكی خۆفەرزكردن هەرگیز كێشەكان چارە نابن و هەرێمی كوردستانیش جارێكی دی لەو هەنگاوانەی ناویەتی ناگەرَێتەوە دواوە.

هەواڵی پەیوەندیدار