٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەی داھاتوو سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ نوێنەرانی کورد لەبەغدا کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق گوتی، بۆ تاوتووکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، بڕیارە شەممەی داھاتوو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆ ببێتەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، نەجیب بالەتەیی، بە kdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ پەیوەندی بە ئێمە کرا کە رۆژی شەممەی داھاتوو سەعات 11ـی پێشنیوڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تاوتووکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەگەڵ نوێنەرانی کورد کۆ دەبێتەوە، چونکە بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بکات و ئێمە چ ھەڵوێستێکمان ھەبێت.

 سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: لە کۆبوونەوەکە باس لە دواھەوڵەکانی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت لەگەڵ بەغدا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک لەبارەی کێشەکانی نێوانیان، چونکە وەک دیارە تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ھیچ رێکكەوتنێک.

نەجیب بالەتەیی راشیگەیاند: کاتێکی کەم ماوە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بۆیە رەنگە لە کۆبوونەوەی داھاتوو ھەڵوێستی خۆمان دیاری بکەین ئایە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بکەین یاخود بەردەوام بین لە بایکۆتکردن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار