شه‌پۆلێكی تری به‌فرو باران بارین باڵه‌كایه‌تیی گرته‌وه

ھەولێر-KDP.info / شه‌پۆلێكی تری به‌فر و باران بارین ده‌ڤه‌ری باڵكایه‌تیی گرته‌وه و به هۆیشیه‌وه پله‌كانی گه‌رمای تا ئاستێكی به‌ر چاو دابه‌زاندووە و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ئه‌و دابارینه هه‌م سوودی هه‌بیت و هه‌م زیان.
سه‌باره‌ت به بارینی باران له ماوه‌ی 48 سەعاتی رابردوو و كۆی دابارینی ئه‌مساڵ و به‌راوردكردنی رێژه‌ی دابارینه‌كه له گه‌ڵ ساڵی رابردوو به‌پیَی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی چۆمان له ماوه‌ی 48 سەعاتدا 52 ملم باران باریوه و كۆی دابارینی بارانی ئه‌مساڵیش له ناوچه‌كه گه‌یشتووەته 416 ملم له كاتێكدا پار تا ئه‌و كاته رێژه‌ی باران بارین 925ملم بووه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ئه‌و 48 سەعاتی رابردوودا سه‌رجه‌م ناوچه كوێستانییه‌كان و گوند و ئاواییه‌كانی باڵه‌كایه‌تی به‌فریان لێ باریوه و به‌هۆیشیه‌وه به ئاستێكی به‌رچاو پله‌ی گه‌رمی له ناوچه‌كه‌دا نزم بووه‌ته‌وه، كه هه‌فته‌ی رابردوو ئاستی پله‌كانی گه‌رما به‌رز بووە و، زۆرێك له دره‌خته میوه‌كان پشكووتبوون و له ئێستاشدا به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌وه ئه‌گه‌ری خراپبوونی به‌ری ئه‌و دره‌ختانه ده‌كرێت.
هه‌رچی سووده‌كه‌شیه‌تی به‌هۆی نه‌بارینی باران له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو ره‌ز و باخ و پاوان و له‌وه‌رگاكانی ناوچه‌كه پێویستییه‌كی زۆریان به‌و باران بارینه هه‌بوو.




