دوو باڵیۆزی دیكه له ڕژێمی به‌عس جیا بوونه‌وه

له درێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی دیپلۆماتكار و كه‌سایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕژێمی به‌عسدا، باڵیۆزی سووریا له قوبرس و ئیمارات جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له ڕژێم ڕاگه‌یاند.
كه‌ناڵی "ئه‌لجه‌زیره‌ـ" له هه‌واڵێكیدا بڵاوی كرده‌وه كه باڵیۆزی سووریا له دیمه‌شق له‌میاء حه‌ریری له ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د جیا بۆه‌ته‌وه و په‌نای بۆ وڵاتی قه‌ته‌ر هێناوه.
جیابوونه‌وه‌ی حه‌ریری پاش جیابوونه‌وه‌ی باڵیۆزی سووریا له عێراق و چه‌ندین گه‌وره به‌رپرسی دیكه‌ی سه‌ربازیی دێت كه تادێ زیاتر و زۆرتر ده‌بن.
پاش ئه‌م هه‌نگاوه‌یش باڵیۆزی سووریا له ئیمارات عه‌بدولله‌تیف ده‌باغ كه هاوسه‌ری له‌میاء حه‌ریریـیه ئه‌ویش جیابوونه‌وه‌ی خۆیی له ڕژێمی به‌عسی سووریا ڕاگه‌یاند.




