سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، دوو كۆنگره‌ی ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه دەچن

ھەولێر-KDP.info به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو دوو كۆنگره‌ی ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچن.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئاشكرای كرد كه له رۆژانی 2 و 3ـی مانگی داهاتوو له شاری كه‌لار كۆمه‌ڵه‌ی رووناكبیریی كه‌ركووك به هاوكاریی زانكۆی گه‌رمیان كۆنفرانسێك به‌ناوونیشانی(ته‌صه‌وف و كاریگه‌ریی له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا)به‌ڕێوه ده‌چێت كه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رووناكبیریی كه‌ركووك، شێخ محه‌ممه‌د شاكه‌لی، كه له هه‌مان كاتدا راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمه بۆ كاروباری ئایینی، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی هه‌روه‌ها گوتی: كۆنگره‌ی دووه‌م بڕیاره له (4-6)مانگی داهاتوو له‌لایه‌ن یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان، د.عه‌لی قه‌ره‌داغی، بۆ زانایانی عیَراق له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به نووسراوێكی ره‌سمی داوای ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنگره‌ی له مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان كردووه.




