چوارەم عومرەکاری ھەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، چوارم عومرەکاری ھەرێمی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەریوان نەقشبەندی، رایگەیاند: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/3/2014 لە شاری مەککە عومرەکارێکی تری ھەرێمی کوردستان کە ناوی (ھەوری عەبدولڵا رەشید)ـە و تەمەن 65ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی ھەریری سەر بە پارێزگای ھەولێرە، کۆچی دوایی کرد.
نەقشبەندی ھاوخەمیی وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی ھەرێمی بە کەسوکاری ئەم خاتوونە عومرەکارە راگەیاند و گوتی: ئەمە چوارەم عومرەکاری ئەمساڵی ھەرێمی کوردستانە کە لە سعوودیە کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە شاری مەککە ئەمڕۆ بە خاک دەسپێردرێت.
بڵند ئیبراهیم




