پێشنیازی نوێی پارتی بۆ پۆستەكانی گۆڕان

هەولێر- KDP.info/ پارتی دیموكراتی كوردستان پاكێجێكی نوێ دەدات بە بزووتنەوەی گۆڕان لە بری پۆستی وەزیری ناوخۆ.
ماڵپەڕی رووداو بڵاوی كردووەتەوە كە، پاكێجە نوێیەكی پارتی بریتییە لەم پۆستانە: بریكاری وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان - یاریدەدەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری سەربازی - بەڕێوبەری گشتیی ئاسایشی هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، بزووتنەوەی گۆڕان ئەم پاكێجە نوێیەی رەت نەكردووەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستایش بە فەرمی وەڵامی پارتی نەداوەتەوە.




