فەلاح مستەفا: تەنیا نوێنەرایەتیی حزبەكان لە سووریا هەن و ئێمەیش لێیان بەرپرس نین

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم نوێترین ئاماری نوێنەرایەتییەكانی وڵاتانی لە هەرێم ڕاگەیاند و گوتیشی هێشتا نوێنەرایەتیی حكوومیمان لە سووریا نییە تا بیكێشنەوە و لە نوێنەرایەتیی حیزبەکانیش بەرپرسیار نین."
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا، بە پەیامنێری راگەیاندووە: کە تا ئێستا 25 وڵاتی بیانی لە هەرێمی كوردستاندا نوێنەرایەتییان كردووەتەوە و راۆژانە كاری خۆیان دەكەن. هاوكات هەرێمی كوردستانیش لە 13 وڵاتی بیانی، نوێنەرایەتیی خۆی كردووەتەوە.
فەلاح مستەفا، گوتیشی هەرێمی كوردستان لە رێگەی ئەو نوێنەرایەتیانەی وڵاتان و خۆیەوه، توانیویەتی پەیوەندی و سودی باش لە بواری ئابووری و سیاسی و بوارەكانی دیکه بە دەست بهێنێت.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، دەڵێت بە هۆی پەیوەندییەكان و ئەو گەشەکردنه ئابوورییەی ئێستا رووی لە ههرێم كردووە، زۆر وڵاتی دیکهیش بەنیازن نوێنەرایەتیی خۆیان لە هەرێم بكەنەوە. "ئێمەش بە نیازین نوێنەرایەتی لە هەندێ لە وڵاتانی ئەورووپایی و عەرەبی بكەینەوە، بەڵام هەموو ئەوانە پێویستیان بە دیراسەو پلان ههیه."
لهبارهی ئەوەیشەوە کە بۆچی هاوشێوەی هێندێک وڵات و بە هۆی ئەو قەیرانەی كە رووی كردووەتە سووریا نوێنەرایەتییەکان لەو وڵاتە نەكشێنداونەتەوە، فەلاح مستەفا گوتی: "ئێمە تا ئێستا لەو وڵاتە نوێنەرایەتیمان نییە تا بیكێشینەوە، ئەوەی هەیە نوێنەرایەتیی حزبەكانە كە ئێمە لێیان بەرپرس نین."




