له سۆران، نووسینگەی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق كرایەوە

سۆران- kdp.info/بە شێوەیەكی فەرمی نووسینگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەنتەری قەزای سۆراندا كرایەوە و لەمەراسیمی كردنەوەیدا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەغد، عارف تەیفوور ڕایگەیاند، كردنەوەی ئەو نووسینگەیە بۆ گەیاندنی دەنگ و ناڕەزایی خەڵكی دەڤەرەكەیە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە مەراسیمەكدا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، عارف تەیفوور و بەرپرسی لقی10،دكتۆر عەلی تەتەر و كارگێڕ ئەندامانی لق و سەرجەم هەڵبژێردراوەكانی دەڤەرەكە بۆ پەرلەمانی كوردستان و ئەندام پەرلەمانانی ناوچەكە لە بەغدا و قائیمقام و زۆرینەی بەرێوەبەری حكوومی و حزبی و ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی و ناوداری ناوچەكە، بەشدار بوون.
عارف تەیفوور لە مەراسیمی كردنەوەی نووسینگەی پەرلەمانی عێراقدا رایگەیاند: "گرنگیی ئەو نووسینگەیە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بۆ كێشەكانی هەرچوار قەزای سۆران و چۆمان و مێرگەسۆر و رواندزە، هەروەها گەیاندنی دەنگ و ناڕەزایی خەڵكی دەڤەرەكەیە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق".
جێی باسە دوای داواكارییەكی زۆری چین و توێژەكانی ناوچەكە بۆ كردنەوەی ئەو نووسیگەیە كە چەندین جار لە خۆپێشاندانەكان و بەرزكردنەوەی دەنگی نارەزایی هاووڵاتیان و كەمتەرخەمیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ناوچەكەوە بووە.
ئیسماعیل گوندەژۆری




