دوای 4 رۆژ بە پیادە، كۆمەڵێك گەنجی زاخۆ گەیشتنە مەزاری نەمران

بارزان- KDP.info/ لە بەردەوامیی سەردانی چین و توێژە جیاجیاكان بۆ مەزاری نەمران لە بارزان، كۆمەڵێك گەنجی شاری زاخۆ دوای 4 رۆژ بەپێ ڕۆیشتن گەیشتنە بارزان و لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی، خەڵات بارزانییەوە پێشوازییان لێ كرا.
دوای دانانی تاجەگوڵینە و سورەتی فاتیحە، نوێنەری گرووپی گەنجانی زاخۆ لە وتەیەكدا رایگەیاند كە ئەوان بۆ ئەوە هاتوون سۆز و پەیمان بۆ رێبازی بارزانی كە رێبازی راستەقینەی كوردایەتییە، نوێ بكەنەوە.
هەروەها دووپاتیان كردەوە كە دەبێت هەموو مرۆڤێكی نیشتیمانپەروەر رێبازی بارزانیی نەمر بكەنە سەرمەشقی ژیانیان و بتوانن بە هەموو تواناكانیانەوە بەرگری لە مافە رەواكانی گەلی كوردستان بكەن.
ن. جەبەلی




