ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو: تۆمەتەكانی مالیكی، پوچن

سعوودیە- KDP.info/ وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو سەبارەت بە تۆمەتباركردنی سعوودیە و قەتەر لە لایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە، رەخنەی توند لە نووری مالیكی دەگرێت و دەڵێـت لێدوانەكانی مالیكی سەبارەت بەم دوو دەوڵەتە دوژمناكارانە و پووچن.
ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریكاریی وڵاتانی كەنداو، عەبدولەتیف زەیانی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، تۆمەتەكانی نووری مالیكی سەبارەت بە وڵاتانی قەتەر و سعوودیە لەوەی كە گوایە پاڵپشتیی تیرۆر لە عێراق دەكەن، تۆمەتی پوچن.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە، وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو خۆیان قوربانیی دەستی تیرۆرن و لە هەموو ئاستێكیشەوە هەوڵی ئەوەیان داوە بۆ نەهێشتنی تیرۆر و ئەم هەوڵ و كۆششەش لە لایەن تەواوی وڵاتانی جیهانی و تەواوی لایەنە عێراقییە بە ویژدانەكان، جێگەی رێزە.
ن. جەبەلی




