له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان جارێكی دیكه ده‌نگدان دواخرا

مه‌هدی حاجی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه سه‌ر به هه‌رێمه‌كان نین له په‌رله‌مانی عێَراق به رووداوی راگه‌یاندووە: لێژنه‌كه‌یان دوێنێ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ی هه‌مواركردنی دووه‌می پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحییه‌كانی ژماره(36)ی ساڵی 2008 .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ پڕۆژه‌كه كه‌موكوڕی زۆری تێیدایه، بۆیه داواكراوه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی بچوك كراوه پێكبێت له هه‌ردوولا (لێژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی یاسایی)، تاوه‌كو ده‌ست به گفتوگۆكردن بكرێته‌وه و دووباره هه‌مواركردنی دووه‌می پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحییه‌كان پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێته‌وه، تاوه‌كو هه‌ڵه‌كان چاك بكرێن و به ده‌قێكی یاسایی ته‌واو له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ.
هه‌فته‌ی رابردووش ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنی دووه‌می پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحییه‌كانی ژماره(36)ی ساڵی 2008 دواخرا، به‌هۆی ناكۆكی كوتله‌كان له‌سه‌ری.




