٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چین و توێژەكان راپەڕینی شاری هەولێر بە دەستكەوتێكی مێژووی وەسف دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.INFO/ لە یادی راپەڕینی شاری هەولێر لە دژی دامودەزگاكانی رژێمی بەعسی رووخاو، چین و توێژەكانی شاری هەولێر یادەكە بەرز رادەگرن و بە دەستكەوتێكی مێژوویی لە قەڵەم دەدەن.

هەر بەو بۆنەیەوە چەند چالاكییەكی جیاجیا ساز كران و تێیاندا رۆڵی خەڵكی شاری هەولێر و دەرووبەری و هەروەها هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەرز نرخێندرا.

عەبدوڵلا مام باپیر، تەمەن 32 ساڵ، دەڵێت: پێویستە هەموو تاكێكی كورد دەستكەوتەكانی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بپارێزێت و بە رزگاركردنی شاری هەولێریش لە دەستی زوڵم و زۆریی رژێمی لەناوچووی سەدام حوسێن بووە هۆی گەشانەوەی شارەكە و كۆتاییهێنان بە دیكتاتۆریەت لەو شارە و پێویستە هەموو لایەك ئەو رۆژە بەرز رابگرێت.

هەروەها تریفە ئازاد كە قوتابیی زانكۆیە، راپەڕین ئەمڕۆی دروست كرد و سڵاو لە پێشمەرگەكان و خەڵكی شاری هەولێر دەكات بەو بۆنەیەوە و دەڵێت: پێویستە ئەو یادە ببێتە هۆی پتەوبوونی پەیوەندییەكانی نێو جەماوەر و لایەنە سیاسییەكان و هەموو لایەك هەوڵ بدەن ئەم دەستكەوتان بپارێزن.

جێی باسە لە 11ـی ئاداری 1991و لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا جەماوەری هەولێر لە دەزگا سەركوتكەرەكان و دامودەزگا سەربازییەكانی رژیمی بەعسی لەناوچوو راپەڕین و بە هاوكاری و بەشداریكردنی پێشمەرگەكانی بەرەی كوردستانی لە ماوەی چەند سەعاتێكی كەمدا مەزنترین شاری هەرێمی كوردستانی عێراقیانرزگار كرد.

 رزگاركردنی شاریمێژوویی هەولێر، هەولێری باوەشی شارستانییەت لە چەندین رووەوە گرنگی و بایەخی زۆری هەبوو، چونكە هەولێر جگە لەوەی شارێكی فراوان و گەوەرە بوو چەندین سەربازگەیفراوانی سوپا وئەمنی و موخابەراتی تیادا بوو، بارەگای فیرقە و چەندین لیوا لە ناو شاری هەولێردا بوون، بە رزگاركردنی هەولێر و چەندین ئۆردوگایدەوروبەری ئیترهەڵویسَتی جەماوەری راپەریوو چارەنووسی بەرخودان قۆناغێكی نوێی بەخۆوە دی و تەواوی ئەو ناوچانەی تا ئەو كات رزگار كرابوون پەیوەندییەكی توندوتۆڵتری هاتوچۆ و لۆجستیكیپێكەوە گرێیدانەوە، رزگاركردنی كەركووكی دڵی كوردستان چووە سەر نەخشەی داهاتووی سەكردایەتیی بەرەی كوردستانی و جەماوەری ئازارچەشتووی دەستی ئەنفال و كیمیابارانكردن و زامەكەی هەڵەبجە و بادینان ئامادەگییەكی زیاتریان تێگەڕا بۆ مردن لە پێناوی كەركووكدا، پاش سلێمانی، هەولێر دووەمین شاری گەورەی كوردستان بوو كە كەوتە دەستی گەلەوە و چوونە باوەشی ئازادی، ئەو ئازادییەیلەسێبەریدا كۆمەڵگەی كوردستانسەرلەنوێ بنیات نرایەوە و بینا كرایەوە.

ن. جەبەلی

 

هەواڵی پەیوەندیدار