٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژی12پۆلیس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- تایبەت بەkdp.info/بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە مووسڵ لە ئەنجامێ کردەوەیەکی خۆکوژی لە ناو بنکەیەکی پۆلیسی ئەو شارە 12کەس بوونە قوربانی.

 

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.infoـی راگەیاند: ئەمڕۆ لە گەرەکی یابیسات کە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری مووسڵەوە، دوو کەسی خۆکوژ ھێرشیان كردە سەر بنکەی پۆلیسی ئەو گەرەکە و خۆیان تەقاندەوە، لە ئاکامدا بنکەکە بە تەواوەتی رووخاو چوار پۆلیسیش گیانیان لە دەست دا و ھەشتی دیکەیش بریندار بوون.

سەعید مەموزینی گوتیشی: دوای رووداوەکە ھێزەکانی سوپا و پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و یاسای قەدەغەکردنی ھاتوچۆیش لەو ناوچەیە راگەیندرا.

 

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ راشیگەیاند: تاوەکو ئێستاش ھاتوچۆ لەو ناوچەیە قەدەغەیە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار