٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی پارتی: دیباجەی دەستووری عێراقی فیدراڵ بنەمای هۆشدارییەكەی سەرۆك بارزانییە بۆ بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- الشرق الاوسط - KDP.info / گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، جەعفەر ئیمینكی دەڵێت، دیباجەی دەستووری عێراقی فیدراڵ بنەمای هۆشدارییەكەی سەرۆك بارزانییە بۆ بەغدا. گوتیشی، پارتی جیددییە دەربارەی ئەو هەڵوێستەی سەركردایەتیی سیاسیی كورد لەبەرانبەر بەغدا، ئەگەر بێت و بەغدا مامەڵەی خۆی بەرانبەر بە هەولێر نەگۆڕێت.

ئیمینكی بە ڕۆژنامەی ئەمڕۆی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاندووە، دیباجەی دەستووری عێراقی فیدراڵ و جێبەجێكردنی و كارپێكردنی گەرەنتیی هێشتنەوەی عێراقە بە یەكپارچەیی. هەر ئەوەیشە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەمیشە جەختی لێ دەكاتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و بەرانبەر بە سیاسەتی پاوانخوازی و بڕیاری تاكڕۆیانەی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ كە نووری مالیكی سەرۆكوەزیرانیەتی، سەرۆكی هەرێمی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند، پێشێلكردنی دەستوور و بڕینی قوتی خەڵكی كوردستان چیدی مایەی قبووڵكردن نین و بەردەوامی وەها سیاسەتێك دەرهەق بە كورد واتایەك بۆ بەیەكپارچەیی عێراقی فیدراڵ ناهێڵێتەوە.

گوتەبێژی پارتی ڕوونی كردووەتەوە، "یەكیەتیی عێراق وابەستەی بەرجەستەكردنی دەستوورە، ئەگەر بێت و جێبەجێ نەكرێت و خۆی لێ نەبان بكرێت، ئەوا پێویستییەك بۆ مانەوەی كورد لە چوارچێوەی سنووری عێراقدا بمێنێتەوە."

زیاتر گوتی، ئەو دەستوورە زۆرینەی گەلی عێراق دەنگیان پێی داوە و نابێت بەو ئاسانییە وەلا بنرێت؛ كۆی پێكهاتەكانی عێراق ئەو كاتەی دەنگیان بە دەستوور داوە، فیدراڵیەتیان هەڵبژاردووە و تێیدا هاتووە كە  ڕێز لە هەموو نەتەوە و ئایین و تایفەكانی بگیرێت و، بێ جێبەجێكردنی ئەو دەستوورەیش ئەو ئامانجانە نایەنە دی."

 

هەواڵی پەیوەندیدار