جەعفەر ئیمینكی: لە یەك دوو رۆزی داهاتوودابریاری پێكهێنانی كابینەی هەشت دەدرێت

هەولێر- KDP.info/ گوتەبێزی فەرمیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، جەعفەر ئیمینكی، لە وەلًامی پرسیارێكی ماڵپەڕی KDP.info، دەربارەی دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: وادەی كۆتایی بۆ راگەیاندنی پێكهێنانی كابینەی نوێ نزیك بووەتەوە و هەر تەنیا یەك دوو رۆزی دیكەی پێدەچێت و ئەم مەسەلەیە كۆتایی پێ دێت و بریار لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ دەدرێت.
هاوكات ئیمینكی ڕایگەیاند، كابینەی نوێی حكوومەت بە رەزامەندی و بەشداریی هەموو لایەنەكان دەبێت.




