ژمارەی کاندیدە دوورخراوەکان لە ھەڵبژاردن گەیشتە زیاتر لە500کەس

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ژمارەی ئەو کاندیدانەی لە ھەڵبژاردنەکان دوور خراونەتەوە زیادی کردووە بۆ زیاتر لە500کەس و تائێستاش لێکۆڵینەوە لە ناوەکان بەردەوامە.
ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، سیروان ئەحمەد، بەkdp.infoـی راگەیاند: کۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکان و تاوەکو ئێستاش کارەکان بە باشی بەڕێوە دەچن و ھیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نەبووە.
سیروان ئەحمەد گوتیشی: لێکۆڵینەوە لە ناوی کاندیدان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا530 کاندید لە ھەڵبژاردن دوور خراونەتەوە بە ھۆکاری جیاجیا کە لە ناو دوورخراوەکان کوردیش ھەیە، بەڵام رێژەکە زۆر کەمە ناگاتە 1%ـیش.
ئەحمەد روونیشی کردەوە، رەنگە تا کۆتایی ئەم مانگە بتوانن ناوی کاندیدەکان پەسەند بکەن.
بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە30/4/2014 بەرێوە بچێت.
بڵند ئیبراهیم




