٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

33 پارت و لایەنی سیاسیی كوردستانی، داوا دەكەن بەرامبەر سیاسەتی تاکڕەوانەی حکوومەتی فیدراڵ هەڵوێست هەبێت

سەرچاوە: KDP.info

33 پارت و لایەنی سیاسیی كوردستانی لە بەیاننامەیەكی هاوبەشیاندا لە ساڵیادی ئازادکردنی شاری هەولێر لە 11/3/1991ـدا، داوا دەکەن پەلە بکرێت لە پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. هاوكات داوا لە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق و حکوومەتی فیدراڵ دەکەن کە هەڵوێستیان بەرامبەر سیاسەتی تاکڕەوانەی حکوومەتی فیدراڵ هەبێت و بە ئەرکی بەرپرسیارەتیی خۆیان هەڵسن.

دەقی بەیاننامەی هاوبەشی بەیاننامەی هاوبەشی 33 پارت و لایەنی سیاسیی كوردستانی لە ساڵیادی ئازادکردنی شاری هەولێر لە 11/3/1991 دا:

 

جەماوەری خۆشەویستی کوردستان

دانیشتوانی سەربەرزی شاری هەولێر

کەس وکاری شەهیدە نەمرەکان

 

23 ساڵ بەرلە ئێستا لەدرێژەی هەڵمەتەکانی رۆژانی راپەرین و رزگارکردنی شارو شارۆچکەکانی کوردستان، لە رووداوێکی مێژوویی و گرنگ لە رۆژی 11/3/1991 دا خەڵکی سەربەرزی شاری هەولێر بە کورد و تورکمان و کلدانی و سریانی ئاشوری و هەموو چین و توێژەکانیەوە، شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرامبەری رژێمی دیکتاتۆری درندەیی بەعسی هاتنە دەنگ و تێکرا هاواریان کرد نا بۆ چەوساندنەوەو توندوو تیژی بەعس، بەڵێ بۆ ئازادی و چەسپاندنی حوکمی گەل . خۆشبەختانە لە ماوەیەکی کورتدا تەواوی دام و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی بەعس کەوتنە دەست خەڵکی ستەم لێکراوی شاری هەولێر.

دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان هیچ رێگایەکی نامرۆڤانەو دوور لە بەهای ئاینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی نەما کە بۆ کپ کردنی دەنگ و ئیرادەی خەڵکی کوردستان نەیگرنەبەرو رۆژ بەرۆژ پرۆژەو پیلانی تازەیان دادەرشت، بۆ بەکۆمەڵ کوشتن لە شێوەی راگواستن و ئەنفال و جینۆ ساید کردن، تابە هۆیەوە گەلی کوردستان لە ناو بەرن .

بەڵام یەک ریزی خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان و گیانی لەخۆ بووردەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئیرادەی لەبن نەهاتووی جەماوەری کوردستان سات لە دوای سات بۆ بەرگریی کردن لە خاک و نیشتیمان بەهێز ترو بەگورتر دەبوو.

جێگەی ئاماژە پێکردنە ئەو سەرکەوتنە مەزنەی خەڵکی راپەریوی شاری هەولێر هاوکات بوو لەگەڵ یادی رێککەوتن نامەی ( 11 )ی ئازاری ساڵی (1970) دانبنێت بە مافی رەوای خەڵکی کوردستان .

ئێمە لێرەدا کە یادی سەرکەوتنەکانی راپەرین و رزگاری کوردستان بە کەرکوکی خۆشەویستیشەوە دەکەینەوە پربە دڵ پیرۆزبایی لە خەڵکی بە ئەمەکی کوردستان بە گشتی و شاری قەڵاو منارە بە تایبەتی دەکەین و سەری رێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین و سڵاوی خۆراگریش بۆ هێزی پێشمەرگە دەنێرین .

ئەمرۆ لەکاتێکدا یادی ئەو راپەرینە مەزنە دەکەینەوە، ئێمە وەکو کۆمەڵێک حزب و لایەنی سیاسی کوردستان لە پارێزگای هەولێر دەرهەق بەم بارودۆخە تازەیەی کوردستان و ناوچەکە بە پێویستی دەزانین هەڵوێستمان لەم چەند خاڵەی خوارەوە بخەینە روو .

 

 

1-        پاڵپشت و داواکاری خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ مافە رەواکانی گەلی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان بەشێوەیەکی ئاشتییانەو داد پەروەرانە بەبێ دەست وەردان لەکاری سیاسی لایەنەسیاسیەکانی ئەو پارتانە .

2-        رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەرێت و هەوڵ و هیممەتمان بۆ زیاتر بەرقەرارکردنی بێت تاگەیشتن بە ئاواتی گەلەکەمان و بریاردانی لە چارەنوسی خۆیدا .

3-        ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لە دۆخێکی نالەباردان داواکارین چارەسەری بنەرەتی دۆخی ئەو ناوچانە بکرێت بەپێی مافە دەستوریەکان لە عێراق و جێ بەجێ کردنی مادەی (140) .

4-        هەوڵی زیاتر چەسپاندنی ئامانجەکانی راپەرین بدرێت لە پتر فراوانکردنی پانتای دیموکراسی و دابین کردنی ئازادی و نەهێشتنی جیاکاری و پەیرەوکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و جەخت کردنەوە لە بەردەوامی پرۆسەی چاکسازی و رووبەروو بونەوەی گەندەلی .

5-        داوا دەکەین پەلە بکرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە لایەنە براوەکان دەکەین چیتر هاوڵاتیان لەدۆخی چاوەروانی نەهێڵنەوە .

6-        داوا لە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عیراق و حکومەتی فیدراڵ دەکەین کە هەڵوێستیان بەرامبەر سیاسەتی تاکرەوانەی حکومەتی فیدراڵ هەبێت وەبە ئەرکی بەرپرسیارەتی خۆیان هەڵسن .

7-        بریار لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان بریاری دەستە جەمعی هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بێت .

 

 

 

ناوی حزب و لایەنە بەشدار بووانی ئەم کۆبوونەوە یە ئەمانەی خوارەوەن .

 

1-        یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان .مەڵبەندی دوو

2-        پارتی سەربەخۆی کوردستان .

3-        دەستەی سەرۆکایەتی حزبی رزگاری کوردستان .

4-        پارتی کۆماری کوردستان .

5-        کۆمەڵەی لیبرالی تورکمان .

6-        پارتی دیموکراتی تورکمان .

7-        کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان .مەڵبەندی (3)

8-        حزبی ئایندەی کوردستان .لقی هەولێر

9-        حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان.مەڵبەندی هەولێر

10-      یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان .هەرێمی هەولێر

11-      بزووتنەوەی تورکمانی بێ لایەن .

12-      ئەنجوومەنی کلدانی سریانی ئاشوری . لقی هەولێر

13-      حزبی بیت النهرین دیموکرات .لقی هەولێر

14-      حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان . کۆمیتەی سەرکردایەتی هەولێر .

15-      بەرەی تورکمانی عیراقی . لقی هەولێر

16-      بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشوری . لقی هەولێر

17-      حزبی رزگاری کوردستان . کۆمیتەی پارێزگای هەولێر

18-      بزووتنەوەی گۆران . هەولێر

19-      پارتی سەربەخۆی کوردستان .

20-      بزووتنەوەی چاکسازی تورکمان . هەولێر

21-      بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ز ناوەندی هەولێر

22-      پارتی یەکگرتووی تورکمان . لقی هەولێر

23-      پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان . ناوەندی هەولێر

24-      بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمان ز

25-      ئۆجاغی برایەتی تورکمان قارداش لق .

26-      بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان .مەڵبەندی (3)

27-      پارتی رزگاری نەتەوەیی تورکمان .

28-      گردبوونەوەی نیشتیمانی تورکمان .

29-      حزبی شیوعی کوردستان . کۆمیتەی پارێزگای هەولێر

30-      یەکێتی نیشتیمانی کوردستان .مەڵبەندی (3)

31-      پارتی دیموکراتی کوردستان . لقی دوو .

32-      کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان .

33-      ئەنجومەنی نەتەوەیی کلدان .

هەواڵی پەیوەندیدار