نێچیرڤان بارزانی: بۆ چارەكردنی كێشەكان، دانوستان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە

هەولێر - kdp.info/ دوای بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی ئیمزاكردنی گرێبەستی هەردوو كۆمپانیای سانۆفی و ئاوامێدیكا لەبواری دەرمان، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، رایگەیاند كە بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دانوستاندنەكان بەردەوامن.
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند كە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، بەلام بەردەوام دەبن بۆ چارەكردنی كێشەكان بە رێگەی دیالۆگ.
سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی گوتی: بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دانوستان بەردەوامن.
ن. جەبەلی




