مەسروور بارزانی: رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئادار، حكوومه‌تی به‌غدای ناچار كرد به فه‌رمی دان به مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بنێ

هه‌ولێر- KDP.INFO/ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، ڕایدەگەیەنێت، سەرباری ئه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئادار وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو، هاوكات به دروشمی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان و دیموكراتی بۆ عێراق دۆزی گه‌لی كوردستانیشی به یاسایی كرد و حكوومه‌تی به‌غدای ناچار كرد به فه‌رمی دان به مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بنێ.
دەقی بەیاننامەی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، مەسروور بارزانی:
به ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
به‌بۆنه‌ی 44-ه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی رێككه‌وتننامه‌ی مێژوویی 11ی ئاداری 1970 و 23 ساڵه‌ی ئازادكردنی هه‌ولێر له 11ی ئاداری 1991دا، خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له جه‌ماوه‌ری كوردستان و هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان بكه‌م.
رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار، كه له نێوان شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به رابه‌رایه‌تیی مسته‌فا بارزانی باوكی رۆحیی نه‌ته‌وه‌ی كورد و حكوومه‌تی ئه‌وسای عێراق مۆر كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو، هاوكات به دروشمی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان و دیموكراتی بۆ عێراق دۆزی گه‌لی كوردستانیشی به یاسایی كرد و حكوومه‌تی به‌غدای ناچار كرد به فه‌رمی دان به مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا بنێ.
ئه‌مڕۆ دوای 44 ساڵ و دوای ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسیانه‌ی له جیهان و ناوچه‌كه و عێراقدا روویان داوه، پێویسته به یه‌كگوتار و یه‌كڕیزی رووبه‌ڕووی ئه‌و پێشهاتانه ببینه‌وه و له‌سه‌ر ئامانجی شۆڕشه‌كان و راپه‌ڕین و به دامه‌زراوه‌كردنی ده‌زگاكان و دابینكردنی ژیانێكی شای‌سته‌تر بۆ ته‌واوی گه‌لی كوردستان سوور بین له به‌دیهێنانی هه‌موو مافێكی گه‌له‌كه‌مان.
جارێكی دیكه پیرۆزه ساڵڤه‌گه‌ڕی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار و رزگاركردنی پایته‌ختی كوردستان.
مه‌سروور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
10ی ئاداری2014




