د.فازڵ نەبی: بەغدا پارەی یەك مانگ دەنرێت و وەڵامی دەستلەكاركێشانەوەكەیشم نەدراوەتەوە

ههولێر- KDP.INFO/ بریكاری وەزیری دارایی عێراق ئاماژە دەدات كە حكوومەتی عێراق تەنیا پارەی یەك مانگی ناردووە، ئەوەش ئاشكرا دەكات نامەی دەستلەكاركێشانەوەی واژۆ نەكراوە.
لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoبریكاری وەزیری دارایی عێراق، د.فازڵ نەبی، ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ 10/3/2014 نووسراوی تەمویل لە وەزارەتی دارایی عێراق دەرچووە، بۆ بانكی مەركەزی كە بە بڕی 548 ملیار و 658 ملیۆن دینار بۆ كوردستان ڕەوان بكەن بۆ مووچەی كارمەندان لە مانگی شوبات، گوتیشی: "بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی عێراق بووە، بۆیە چەند ڕۆژێك پێش ئێستاش نووسراوێك لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە كە تەنیا مووچەی مانگی شوبات خەرج بكرێت، لە كاتێكدا لەناو نووسراوەكە شتی زۆری تێدایە بەشێكیان ناخۆشن، بەڵام ئێمە تەنیا باسی لایەنی ئیجابییەكەی دەكەین كە داوای ناردنی پارەكە دەكات".
ئەوەشی خستەڕوو تائێستا پارەی مانگی شوبات نەنێردراوە واتە پارەی یەك مانگ نێردراوە بۆیە دەبێت بۆ وەرگرتنی پارەی هەردوو مانگ حكوومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو كە تائێستا بە شێوەیەكی فەرمی وەڵامی دەستلەكاركێشانەوەی نەدراوەتەوە كە ماوەیەك پێش ئێستا ئاراستەی حكوومەتی عێراقی كردبوو بەهۆی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانەوە.
كارزان هەورامی




