سبەی، ئاهه‌نگی ئادار و نه‌ورۆز له شاری هه‌ولێردەست پێدەکات

هه‌ولێر- KDP.INFO/ ڕۆژی 11ـی ئادار، که هاوکاته له‌گه‌ڵ ئازادبوونی شاری هه‌ولێر و ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی 11ـی ئادار، هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز ده‌ست به کاره‌کانی ده‌کات و ماوه‌ی (10) ڕۆژیش به‌رده‌وام دەبێت.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، (تاهیر عه‌بدوڵڵا) جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌کاریی چالاکییه‌کانی پایته‌ختی گه‌شتیاری ڕایگه‌یاند، له (11 تا 20)ی ئادار، بۆ ماوه‌ی (10) ڕۆژ هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز به‌رده‌وام ده‌بێت، گوتیشی: "ئه‌مساڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ولێر پایته‌ختی گه‌شتیارییه، به باشترین شێوه ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵه‌که کراوه".
گوتیشی، فێستیڤاڵه‌که چه‌ندین بڕگه‌ی جیاواز له‌و ماوه‌یه‌دا له‌خۆ ده‌گرێت، به به‌شداریی ته‌واوی هه‌رێمی کوردستان، ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و چه‌ند وڵاتێکی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له‌وانه ڕۆمانیا، مه‌غریب و چه‌ند وڵاتێکی دیکه‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپایی.
ڕاشیگه‌یاند، چالاکییه‌کان بریتین له (ئاهه‌نگی میوزیک، هه‌ڵپه‌ڕکێ، که‌رنه‌ڤاڵی منداڵان، سه‌ما، که‌رنه‌ڤاڵی کلتوری گه‌لان و وه‌رزش، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی پێشبڕکێی جۆراوجۆر به فڕۆکه‌ی تایبه‌ت، بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ئاسمانی پایته‌خت، بواره‌کانی (شانۆ و سینه‌ما) و چه‌ندین بواری دیکه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ڕوی له هه‌رێمی کوردستان کردووه، چه‌ند کۆمپانیایه‌ک ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه، وه‌ک سپۆنسه‌ر فێستیڤاڵه‌که ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وانیش وه‌ک لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌کاریی چالاکییه‌کانی پایته‌ختی گه‌شتیاری، پشتیان پێ ده‌به‌ستن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاکیانه، سپۆنسه‌ری سه‌ره‌کییش کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ده‌بێت.




