٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكەمین پاركی تایبەت بە ژنان لە ناوچەی هەكاری كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەكاری--KDP.info لە ناوچەی بەچەری هەكاریدا یەكەمین پاركی تایبەت بە ژنان بە ناوی پاركی خاتوو سورمە كرایەوە.

خاتوو سورمە خوشكی پاتریك مۆر شێخ مووسی سەمبۆلی ئاسووری و سوریانییەكانی ناوچەكەیە.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕیی یۆكسەكئوڤا خەبەر بڵاوی كردەوە كە لە رێوەڕەسمی كردنەوەی ئەو پاركەدا سەرۆكی شارەوانی ناوچەكە فازڵ بەدرخان ئۆغڵو بە كوردی گوتەیەكی پێشكەشی بەشداربووانی رێوەڕەسمەكە كرد و جەختی لە سەر پێكەوە ژیان و برایەتی نێوان پێكهاتەكانی ناوچەكەدا كرد.

فازل لە بەشێكی دیكەی گوتارەكەیدا لە بارەی خاتوو سورمەدا زانیاری پێشكەش بە بەشداربووانی رێوەرەسمەكە كرد.

هەر لەو رێوەڕەسمەدا پەرلەمانتاری ماردینی بەدەپە ئەرۆل دۆرا یش گوتارێكی پێشكەش كرد و باسی لە برایەتی و پێكەوە ژیانی نێوان گەلی كورد و گەلانی ئاسووری، سوریانی و كەلدانی كرد و گوتی: ئەو پاركە لە سەر ناوی سەمبۆلی برایەتی و پێكەوە ژیانی گەلی كورد و گەلانی ئاسووری، سوریانی و كەلدانی خاتوو سورمە دەكرێتەوە و ئاواتە خوازین ببێتە مایەی خێر و بەختەوەری بۆ ناوچەكە.

ژمارەیەكی زۆری خەڵكی ناوچەكە و پاڵیوراوانی پۆستی سەرۆك شارەوانییەكانی ناوچەكەیش لە رێوەڕەسمی كردنەوەی ئەو پاركەدا ئامادە بوون.

ئەردەلان هەورامان

هەواڵی پەیوەندیدار