نێچیرڤان بارزانی: تا بارودۆخی كه‌ركوك ئاسایی نه‌بێته‌وه هێزی پێشمه‌رگه ناگه‌ڕێنه‌وه

دوا به‌دواي ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ي له به‌ياننامه‌ي چه‌ند گرووپ و لايه‌نێكي عه‌ره‌بي كه‌ركوك له‌سه‌ر كورد هاتبوو كه دژي هه‌موو دامه‌زراوه‌يه‌كي حكومي و حزبي بوون, بۆ پاراستني سه‌رجه‌م هاوڵاتياني كه‌ركوك به‌بێ جياوازي، له كۆنگره‌يه‌كي رۆژنامه‌وانيدا نێچيرڤان بارزاني جێگري سه‌رۆكي پارتي ديموكراتي كوردستان رايگه‌ياند كه تا بارودۆخي شاري كه‌ركوك ئاسايي نه‌بێته‌وه، ئه‌وه هێزي پێشمه‌رگه‌ي كوردستان ناگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شاندێكي سه‌ركردايه‌تي كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتي جێگري سكرتێري گشتي يه‌كێتي نيشتماني كوردستان "كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لي" و به ئاماده‌بووني "نێچيرڤان بارزاني" و نوێنه‌راني سه‌رجه‌م پارت و لايه‌نه‌كاني كوردستان كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان له شاري كه‌ركوك سازكرد.
دواي كۆبوونه‌وه‌كه نێچيرڤان بارزاني له كۆنگره‌يه‌كي رۆژنامه‌وانيدا تيشكي خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكي كۆبوونه‌وه‌كه و رايگه‌ياند: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌يه‌كي هاوبه‌شمان له كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌كان به سه‌رپه‌رشتي "كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لي" سازكرد بۆ باس كردني ئه‌و بارودۆخه‌ي چه‌ند ڕۆژه‌ي رابردوو له كه‌ركوك هه‌بووه و هه‌موومان هاو هه‌ڵوێست بووين بۆ ئه‌وه‌ي رووبه‌ڕووي ئه‌و كێشانه ببينه‌وه كه له‌و شاره رووده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه‌ي هێزه‌كاني پێشمه‌رگه له‌ژێر هه‌ر فشارێكدا "نێچيرڤان بارزاني" وتي: تاكو ئه‌و بارودۆخه ناسه‌قامگيره‌ي كه‌ركوك ئاسايي نه‌بێته‌وه، هێزي پێشمه‌رگه‌ي كوردستان ناگه‌ڕێته‌وه, پێشمه‌رگه بۆ تێكداني بار‌و دۆخه‌كه نه‌هاتووه به‌ڵكو بارودۆخه‌كه تێكچووه پێويستي كردووه ئه‌و هێزه بێت بۆ پاراستني هه‌موو پێكهاته‌كاني ناو كه‌ركوك.
راشيگه‌ياند: ته‌وه‌ري دووه‌م له كۆبوونه‌وه‌كه باسي خزمه‌تگوزاريمان كرد و باسي گله‌يي خه‌ڵك سه‌باره‌ت به ئيداره‌ي شاره‌كه كرا و برياردرا ليژنه‌يه‌ك له حزبه كوردستانييه‌كان پێكبێت و هه‌وڵ بدرێت ئه‌و شوێنانه‌ي پێويسته گوڕيني تێدا بكرێت به‌په‌له به‌پێي بڕياري ئه‌ولايه‌نه سياسييانه كه كۆك بون له‌سه‌ري, ده‌بێت بكرێت.
نێچيرڤان بارزاني وتي: جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه بۆ كۆتايي هێنان به‌و كێشانه‌ي ئێستا هه‌ن و رێگرتن له سه‌رهه‌ڵداني كێشه‌ي ديكه له ئايينده، جێبه‌جێكردني ماده‌ي 140ي ده‌ستووري عێراقه كه هه‌موو خه‌ڵكي عێراق ده‌نگي بۆ داوه چاره‌سه‌ري كيشه‌كانه.
دووپاتيشي كرده‌وه گۆڕانكارييه‌كاني ئيداري له كه‌ركوك بۆ به‌رپرساني شاره‌كه جێهێشتووه رايگه‌ياند: هه‌موو گۆڕانكارييه‌كمان له ئيداره‌ي كه‌ركوك بۆ به‌رپرساني كه‌ركوك به جێهێشتووه هه‌ر پۆستێك هه‌ر شتێك ئه‌وان به به‌رژه‌وه‌ندي ده‌زانن بگۆڕێ كێشه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نييه و ده‌مانه‌وێ ئه‌وان خۆيان ئه‌و بڕياره بده‌ن.
له كۆتايي كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه "نێچيرڤان بارزاني"سوپاسي سه‌رجه‌م دانيشتواني شاري كه‌ركوكي كرد به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ي به‌شداري ئه‌و خۆپيشاندانه تێكده‌رانه‌يان نه‌كرد و سوپاسي هێزه ئه‌منييه‌كان و ئاسايشي كرد كه رۆڵي كارايان له‌و رووبه‌روو بوونه‌وانه هه‌بووه.




