٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قەشە هندو: مەسیحییەكان پشتگیری لە حكوومەتی خۆجێی جەزیرە ناكەن، بەڵكو حكوومەتی سووریا پشتگیرییان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

حەسەكە- ئاژانسی فیدس- KDP.info/مەسیحییەكانی پارێزگای جەزیرەی ڕۆژاوای كوردستان، پشتگیری لە حكوومەتە خۆجێیەكەی پارتی یەكێتیی دیموكرات(پەیەدە) ناكەن و ڕایدەگەیەنن كە، حكوومەتەكە تەنیا پارتیی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) پشتیوانیی دەكات و وەهایش پێدەچێت ئەو حكوومەتە لە لایەن حكوومەتی سووریاوە بە شێوەیەكی كاتی قبووڵ كرابێ.
لە سەروبەندی كۆنگرەی نێودەوڵەتی دەربارەی سووریا كە لە ژنێف بەسترا، بەشێكی كوردانی ڕۆژاوای كوردستان هەنگاوی بنیاتنانی قەوارەیەكی سیاسییان نا و رایانگەیاند كە حكوومەتێكی 22وەزیرییان پێك هێنا؛ سەرۆكی قەشەكانی پارێزگای جەزیرەی ڕۆژاوای كوردستان، قەشە هندو دەربارەی ئەم هەنگاوە كە (پەیەدە) ناویەتی، ڕایاگەیاند: گوتوومە كە من و قەشەی ئاشوورییەكان، مار ئەفرام ئەسنییل، بە ناوی خەڵكەكەمانەوە دەڵێین هەر بژاردەیەك كە پێوەندی بە دۆخی ناوچەكەوە هەبێت، دەبێت بە هاوبەشی و یەكسانی بێت لە نێوان پێكهاتەكانی دانیشتووانی ناوچەكە كە كورد، مەسیحی و عەرەبی موسڵمانن. ئەو سێ كەسە مەسیحییەیشی كە لە حكوومەتەكەدان، لە لایەن ئەوانەوە پەسند كراون كە حكوومەتیان بە دەستە و لە پێناو هەندێ دەستكەوتدا بەشدارییان كردووە، بەڵام ئەوان نوێنەرایەتیی مەسحییەكان ناكەن تەنیا خودی خۆیان نەبێت."
سەرۆكی قەشەكان هاوكات ئەو گومانەی خۆی خستە ڕوو لە بارەی پڕۆژەی سەربەخۆیی كورد لە ڕۆژاوای كوردستان و دووپاتی كردەوە، "ئەو حكوومەتە جگە لە پارتیی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) لە هیچ لایەنێكی دیكەی سیاسییەوە پشتیوانیی ناكرێ. پارتییە سیاسییە كوردییەكانی دیكە بەشدارییان نەكردووە و پشتیوانیشی ناكەن. وەهایش پێدەچێت كە ئەو دەستپێشخەرییەی كوردەكان لەو ناوچەیە، بە شێوەیەكی كاتی لەلایەن حكوومەتی سووریاوە قبووڵ كرابێ."
هندو ئاشكرایشی كرد كە، "بەرلە چەند هەفتەیەك، بەرپرسێكی ئیستخباراتی حكوومەتی سووریا چووەتە لای ئەو كوردانەی حكوومەتیان پێك هێناوە و بۆ ڕۆژی دواتر لە نێو باڵاخانەی ئەوەی كە ناوی نراوە حكوومەتی سەربەخۆی جەزیرە، كە دەكەوێتە نێوەڕاستی شاری قامیشلۆ ون بوو."
هندو ڕوونیشی كردەوە، "ئەو شەڕانەیشی كە میلیشیا كوردییەكە دژ بە گرووپە چەكدارەكان دەیانكات و تێیاندا سەردەكەوێت بە پشتیوانیی بۆردوومانی سوپای سووریان."

هەواڵی پەیوەندیدار