٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێک کورد:ئەستەمە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمان بتوانێ گفتوگۆ لەبارەی بودجەوە بکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، تاوەکو رێكکەوتن لەنێوان لایەنەکان نەکرێت، ئەستەمە پەرلەمان بتوانێ گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە بکات.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی، ئازاد ئەبوبەکر، بە KDP.INFOـی راگەیاند: ئەستەمە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق بتوانێت گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بکات، چونکە تاوەکو ئێستا ھیچ رێکكەوتنێک لەنێوان لایەنەکان نەکراوە، بۆیە رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نابێت و ناتوانن گفتوگوی لەبارەوە بکەن.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: ئەگەر لایەنەکان بتوانن ئەم ھەفتەیە بگەنە رێکكەوتن، رەنگە بتوانن ھەفتەی داھاتوو دەست بە گفتوگۆ بکەن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە.

ئەبوبەکر روونیشی کردەوە، تەنھا لە حاڵەتێک پەرلەمان دەتوانێ گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بکات، ئەگەر لیستی موتەحیدوون و لیستی دەوڵەتی قانوون رێكکەوتنێک بکەن، چونکە مەرجی لیستی موتەحیدوون ئەوەی کە پەرلەمان لەبارەی رەوشی پارێزگای ئەنبار کۆ ببێتەوە.

ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە، کە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجە دەخاتە بەرنامەی کارەوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار