٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ. ئەفسەرێک وچوار سەرباز کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- KDP.info/بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی سێ کردەوەی تیرۆریستی لە مووسڵ ئەفسەرێک و چوار سەربازی سوپای عێراق گیانیان لە دەست دا.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بەkdp.infoـی راگەیاند: ئەمڕۆ لە گەڕەکی پیشەسازی چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە ئەفسەرێکی سوپای عێراق كە پلەی عەقیدە بە ناوی حەسەن فازل کرد، لە ئاکامدا دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ھەر ئەمڕۆ لە ناوچەی شەلالات بەھۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراوەوە بە ھێزەکانی سوپای عێراقدا دوو سەرباز گیانیان لە دەست دا.

هەروەها گوتی: لە گەڕەکی عەتشانەش چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە سەربازانی سوپای عێراق کرد، لە ئاکامدا دوو سەرباز گیانیان لە دەست دا.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار