عەللاوی داوا دەكات حكوومەتی مالیكی دەست لە كار بكێشێتەوە و حكوومەتی كاربەڕێگەر پێك بهێنرێت

هەولێر- KDP.info/ ئەیاد عەللاوی ئەمڕۆ یەكشەممە بۆ جارێكی دی داوای كرد كە حكوومەتی ئێستای عێراقی فیدراڵ كە نووری مالیكی سەرۆكایەتیی دەكات دەست لە كار بكێشێتەوە و حكوومەتێكی كاربەڕێكەر پێك بهێنرێت، تا هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساز دەدرێت.
سهرۆکی ئیئتیلافی نیشتیمانی، ئهیاد عەللاوی جەختیشی كردەوە، كە حكوومەتی ئێستا بە بچووكردنەوەی ڕۆڵی سەرۆكایەتیی كۆمار و دادوەری، لە هەوڵی ڕووخاندنی پەرلەمانە بە تەواوەتی. ئەو گوتیشی كە سیاسەتی حكوومەت لەسەر بنەمای پاوانخوازیی سیاسی و تایفەگەری كە سیاسەتێكی توندڕۆیییە، بینا كراوە.
لە مەداپرێسەوە




