٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووك و دهۆك دژ بە نەناردنی مووچەی فەرمانبەران خۆپێشاندانیان ساز كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ سه‌عات 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە هەردوو شاری كەركووك و دهۆك خۆپێشاندان بۆ جێبەجێكردنی چەند داواكارییەكی خەڵكی دەستی پێكرد و تێیاندا، خۆپێشاندەران داوا دەكەن هەرچی زووە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێ.

ئامانجی خۆپێشاندانەكەی ئەمڕۆی كەركووك بۆ سوودمەندبوونی خەڵكی شارەكەیە لە داهاتی نەوت و جێبەجێكردنی خاڵەكانی نێو مادەی 140ی تایبەت بە ناوچە دابڕێنراوەكان. ئەمە جگە لە رەتكردنەوەی سیاسەتی حكومەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان، بەتایبەت بڕینی مووچەی فەرمانبەران.

وەك ماڵپەڕی ڕووداو بڵاوی كردووەتەوە، وەهایش بڕیارە خۆپێشاندەران یادداشتنامەیەك بدەنە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییە عێراقی و كوردستانییەكان.
 هاوكات لە شاری دهۆكیش بۆ هەمان مەبەست ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی خۆپێشاندانیان ساز كردووە و مەبەستی سەرەكیشیان لە خۆپێشاندان دژوەستانەوەی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار