٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵایش دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵایش دابەش دەکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: ھەر ئەمڕۆ وێرای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییش مووچەکانیان وەردەگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ھەفتەی رابردوو مووچەی ھەریەک لە وەزاەرتەکانی پلاندانان و شەھیدان و ئەنفالکراوەکان دابەش کرا.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار