٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی و چەلەبیدا دواپێشهاتەكانی عێراقیان خستە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ شەممە 8ـی 3ـی 2014 لە سەلاحەدین،سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی، پێشوازی لە جێگری پێشووی سەرۆككۆماری عێراق و سەركردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، عادل عەبدولمەهدی و سەرۆكی كۆنگرەی نیشتیمانی عێراق، ئەحمەد چەلەبی كرد.

لە دانیشتنێكدا دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق خرانە بەر باس و گفتوگۆ و هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە وا بڕیارە لە كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵدا لە عێراق ساز بدرێت تاوتوێ كرا.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا قسە لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2014ـی عێراقیش كرا و هۆكارەكانی دواكەوتنی پەسەندبوونی بودجە قسەی لەسەر كرا.
قسەكردن لەسەر كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار