رەشید تاهیر: نووسراوی بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە گەیشتووە

ھەولێر- KDP. info/ بریكاری وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، نووسراوەكەی بەغدا لەبارەی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان گەیشتووە، بەڵام پارەكە نەهاتووە.
بریكاری وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەشید تاهیر، ئەمڕۆ شەممە بە رووداوی راگەیاندووە، نووسراوی فەرمیی حكوومەتی عێراق لەبارەی سەرفكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان. بەڵام وەك ئەو دەڵێت، بەهۆی پشووی هەینی و شەممەوە، تاوەكو ئێستا پارەكە نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و چاوەڕێ دەكین ئاخۆ سبەی یەكشەممە دەگات یاخود نا.
بریكاری وەزارەتی دارایی دەشڵێت، هەركاتێك پارەكە گەیشت، ئەوا خشتەی دابەشكردنی مووچە بەسەر فەرمانبەران گۆڕانكاری بەسەردا دێت و بە خێرایی مووچەی وەزارەتەكان دابەش دەكەن.




