سەرۆکی کۆمەلەی قوربانیانی ھەڵەبجەی شەھید: ھەموو خەڵکی ھەڵەبجە بە بڕیارەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دڵخۆشن

ھەڵەبجە- تایبەت بە KDP. info/سەرۆکی کۆمەلەی قوربانیانی ھەڵەبجەی شەھید دەڵێت، بڕیارەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی، دەربارەی پرسی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە گرنگترین دەستکەوتە و ھەموو خەڵکی ئەو ناوچەیەیشی دڵخۆش کرد.
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵبجەی شەھید، لوقمان عەبدولقادر، بە kdp.infoـی راگەیاند: دوای ئەوەی ئێمە داواکارییەکمان ئاراستەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان کرد بۆ پرسی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەی شەھید کە بەغدا کارەکان ناکات و ئەوان کارەکان راپەڕێنن، ئەوە بوو کەمتر لە 24 سەعات سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وەڵامی ئێمەی دایەوە و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی راسپارد بۆ ئەنجامدانی کارەکانی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە، ئەمەیش گەورەترین دەستکەوتە و دڵخۆشکەرە بۆ خەڵکی ھەڵەبجە.
لوقمان عەبدولقادر گوتیشی: ھیوادارین بە زووترین کات دەست بە کارەکان بکرێت، بۆئەوەی ھەڵەبجە ببێت بە پارێزگا و خەڵکی ئەو شارە بگەنە ئاواتەکەیان.
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجەی شەھید راشیگەیاند: بەو راسپاردەیەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، ھەموو چین و توێژەکانی ھەڵەبجەی شەھید دڵًخۆش کردووە و ھیوادارین ھەرکاتێک حکوومەتی ھەرێم پێکبێت، دەست بەو کارانە بکرێت کە بۆ بەپارێزگا بوونی ھەڵەبجە پێویستن.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی، چوارشهممهی ڕابردوو 5ـی ئازاری 2014 بە نووسراوێكی فەرمی كە ئیمزای كردووه و بۆ سهرۆكایهتیی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستانی ناردووە هاتووە:
"بە پشتبەستن بە ڕای زۆرێك لە یاساناسان كە بابەتی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید دەكەوێتە بازنەی سەڵاحیاتی ئیداریی هەرێم و هەروەها نەبوونی ئیستیجابەی پێویست لە لایەن بەغدا بۆ بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە، بۆیە بڕیارمان دا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە زووترین كات دەست بە ڕێوشوێنە ئیدارییەكانی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید بكات بۆ ئەوەی داواكاریی خەڵكی قارەمانی ئەم دەڤەرە جێبەجێ بكرێت."
بڵند ئیبراهیم




