ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌شتی مارس پیرۆز ده‌كات

هەولێر- KDP.info/له یادی 8ـی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تاندا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له هه‌موو ژنانی كوردستان ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وپه‌ڕی داكۆكی له پرسی ئافره‌تان و ماف و یه‌كسانییه‌كانیان ده‌كات.
له یادی 8ی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تاندا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له هه‌موو ژنانی كوردستان ده‌كات و دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌وپه‌ڕی داكۆكی له پرسی ئافره‌تان و ماف و یه‌كسانییه‌كانیان ده‌كات له‌پێناو پێشخستنی كۆمه‌ڵگا و به‌دیهێنانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كانی سه‌ر ژنان و ڕه‌خساندنی هه‌لی به‌شداریكردنیان له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كاندا.
جارێكی دیكه هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له بایه‌خدان به پرسه‌كانی ژنان و كاركردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م مافه‌كانیان، بۆیه وێڕای پیرۆزبایی له هه‌موو ئافره‌تانی كوردستان، ده‌سخۆشیش له هه‌موو چالاكانی بواری مافه‌كانی ژنان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م یاده بكرێته وێستگه‌یه‌ك بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو شێوازه‌كانی سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و چاكتركردنی دۆخی ئافره‌تان و به‌رگری له داخوازیه‌كانیان.
به‌رز و پیرۆز یادی 8 مارس.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
8ی مارسی 2014




