دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە8ـی مارسدا چالاكیی جۆراوجۆر لە كامپەكان ئەنجام دەدات
هەولێر- KDP.info/دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كامپی پەناخوازانی رۆژئاوای كوردستان، بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە چەندین چالاكی جۆراوجۆری وەك میوزیك و ئاهەنگ و شانۆ و هەڵپەڕكێی بۆ دانیشتوانی كەمپەكان رێك خست.
رۆژی 8/3/2014 لە بەردەوامی چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كامپەكاندا، بە مەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش و دووركەوتنەوە لە نەهامەتی و ژیانی ئاوارەیی، بە هاوكاریی رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی كوردی ئەمەریكایی، لە كامپی كەورگۆسك چەندین چالاكیی پێشكەش دەكات، وەك: میوزیك و ئاهەنگ، شانۆ، شیرینەمەنی و بەرنامەی پێشبڕكێی زانیارییەكان. هاوكات لەو ئاهەنگەدا چەندین وتار لەبارەی رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە پێشكەش دەكرێت.
لەلایەكی دیكە هەر هەمان رۆژ و بە بۆنەی 8ـی مارسەوە لە كامپەكانی باسرمە و قوشتەپە، چەندین چالاكی جۆراوجۆر بە بۆنەی هەشتی مارسەوە بە هاوكاریی رێكخراوی IOMبەڕێوە دەچێت.




