٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نەتەوە یەكگرتووەكان: هێشتا یەكسانیی رەگەزی بە تەواوی جێبەجێ نەكراوە

سەرچاوە: KDP.info

كوردستان- KDP.INFO/نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا دەربارەی رەوشی ئافرەتان دەڵێت كە، هێشتا یەكسانیی رەگەزی بە تەواوەتی جێبەجێ نەكراوە و توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان درێژەی هەیە.

 نەتەوە یەكگرتووەكان هەندێك داتایان لە بارەی رەوشی ئافرەتان لە سەرتاسەری جیهان بڵاو كردووەتەوە و بە گوێرەی ئەم راپۆرتە تا ئێستا یەكسانیی رەگەزی جێبەجێ نەكراوە و توندوتیژیی دژی ئافرەتان بووەتە پارچەیەكی ژیانیان.

هەموو ساڵیك لە 8ـی ئادار و لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا گەلی كوردستان و جیهان رۆژی جیهانی ئافرەتان یاد دەكەنەوە، هەشتی مارس یادەوەریی ئەو رۆژە مێژووییەی ساڵی 1908ـە كە ئافرەتە كرێكارەكانی شاری شیكاگۆی ولاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە مەبەستی پاراستنی مافە رەواكانی خۆیان زنجیرەیەك خۆپیشاندان و مانگرتنیان دەست پێ كرد كە دەستەلاتدارانی شارەكە زۆر بە توندی دژیان وەستانەوە و بۆ كپكردنەوەیان زەبر و زەنگیان لە دژی ئافرتە سڤیلەكان بە كار هێنا و لە ئەنجامدا چەندین ئافرەتی كرێكاری بێ تاوان بوونە قوربانی، ساڵی 1910یش بڕیار درا ئەو رۆژە بكرێتە رۆژێكی جیهانی بۆ ئافرەتان.

بەپێی زانیارییەكانی ڕاپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان، ژمارەیەك زۆر كچان لە تەمەنێكی زۆر كەمدا بە شوو دەدرێن و هەلی كار بۆ ئافرەتان زۆر كەمە. لەو راپۆرتەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە كە لە جیهان نزیكەی ملیارێك مرۆڤ لە ژێر مەترسی برسیبووندایە و سەدا شەستیان ئافرەتن. لە هەر 10 ئافرەت 3یانیان رووبەرووی دەستدرێژی سێكسی لە كەسوكاری نێزیكی خۆیان بوونەتەوە و هەر رۆژ نزیكەی هەشتسەد ئافرەت لەكاتی لەدایكبوونی منداڵ بەهۆی كێشەی تەندورستییەوە گیانیان لە دەست دەدەن.

هەر بە گوێرەی ئەو راپۆرتە رێژەی نەخوێندەواری لەلای ئافرەتان لە پیاوان زیاترە و لە نێوان سەد و بیستوسێ ملیۆن گەنجی نەخوێندەواردا سەدا شەستویەكیان ئافرەتن.

رێژەی ئافرەتان لە ناو پەرلەمانانی جیهاند سەدا 21.4، بە گوێرەی داتای گشتی راپۆرتەكە یەك لە سێی كچان لە نێوان تەمەنی 20 تا 24 ساڵیدا شوو دەكەن" بەڵام كچی كە لە ژێر 18 ساڵی شوو دەكەن نزیكەی 70 ملیۆنن.

لە بارەی رەوشی ئابووری ئافرەتان راپۆرتەكە دیاری دەكات كە هەر چ كارێك بێ ئەگەر ئافرەت و پیاو هەمان كاری بكەن، ئافرەت نزیكەی 17% تا 35% كەمتر لە پیاو وەردەگرێ. لە سەرەتا سەری جیهان سەدا 66 لە كار و لە كەرتی خۆراكدا سەدا 50 ئافرەتان كار دەكەن، بەڵام تەنیا سەدا 10 داهات وەردەگرن. لە بارەی خاوەن موڵكبووندا ئافرەت تەنیا سەدا یەكی هەیە.

 

ن. جەبەلی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار