نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی كۆریای باشوور كرد

هەولێر- KDP.info/بە بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كاره‌كانی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عیَراق، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی له باڵیۆزی كۆریای باشوور له عێراق، كیم هیۆنگ میۆنگ كرد.
له دیدارێكدا باڵیۆزی كۆریا له عیَراق تیشكی خسته سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌ی كه له میانه‌یدا به‌شداری له دیداری سلێمانی و له مه‌ڕاسیمی هێنانه‌وه‌ی ڕووفاتی ئه‌نفالكراوانی بارزانیدا كرد، هه‌روا خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێشخستنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و كو‌لتووریدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان ببنه مایه‌ی سوود و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا.
باڵیۆزی كۆری ستایشی ڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانی كرد بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێم و سه‌رسامیی خۆی نیشان دا بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. بڕوای وڵاته‌كه‌یشی نیشان دا به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته ئاستێكی زۆر پێشكه‌وتوو له هه‌موو بواره‌كاندا. هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه له ماوه‌ی دووساڵی ڕابردوودا كه وه‌ك باڵیۆزی كۆریا له عیَراق كاری كردووه، ئاشنایه‌تیی زۆری له‌گه‌ڵ مێژووی گه‌لی كوردستان و ئه‌و ئازار و نه‌هامه‌تیانه په‌یدا كردووه كه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتووه و باسی له‌وه كرد كه زۆر خاڵی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و كۆریادا هه‌یه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی وێڕای به‌خێرهێنان، سوپاس و پێزانینی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی كۆریای باشوور ده‌ربڕی كه هه‌ر له دوای ساڵی 2003ه‌وه له ڕێگه‌ی تیپی زه‌یتوون و ئاژانسی كۆیكاوه توانیان بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ په‌یوه‌ندیی نێوانیان دابنێن و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژیش ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و پێش چووه. هه‌ره‌وها ستایشی كاره‌كانی باڵیۆزی كۆریای كرد كه له ماوه‌ی كاركردنیدا له عیَراق ڕۆڵی به‌رچاوی له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشووردا هه‌بووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی داهاتوویدا بۆ خواست.
سه‌رۆكوه‌زیران خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی نیشان دا بۆ فراوانكردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆریا و له‌م ڕووه‌وه گوتی: خوازیارین سوود له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی كۆریا وه‌ربگرین، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی زانستی و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و خوێندن و پیشه‌سازی و كشتوكاڵدا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێ كێشه‌كان به دیالۆگ و به گوێره‌ی مادده ده‌ستوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیَراق له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێن و ببنه بنه‌مایه‌كی تازه بۆ حكوومه‌تێك كه گوزارشت له هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقی فیدراڵ بكات و رێز له فیدرالیزم و مافه ده‌ستوورییه‌كان بگرێت.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی كۆریا ده‌كات و پشتگیریی هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه ببێته مایه‌ی پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان.




