٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکوه‌زیران بەدواداچوون بۆ کەیسی حەلیمە و شلێر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سەرۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بۆ به‌دواداچوونی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سەید سادق و کەیسی شلێر و حەلیمە کە 27ی مانگی ڕابردوو لە گۆمێک لە چەمی چەقان تەرمەکانیان دۆزرایەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی حکوومی سەردانی سەید سادق و عەربەت و هەڵەبجەی تازەی کردووە و لەگەڵ دادوەر و داواکاری گشتی و بەڕێوەبەری پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەدا کۆبۆتەوە بۆ وەرگرتنی زانیاریی تەواو و بەدواداچوون لە دۆسیەی ئەم دوو خوشکە.

شانده‌كه‌ هەروەها سەردانی ماڵی دایکی شلێر و حەلیمەیان کردووە و لەگەڵ خەڵکی سەید سادقیش لەم بارەیەوە پرسیار و سۆراغیان کردووە بۆ وەرگرتنی زۆرترین زانیاری و گەیشتن بە ڕاستیی ئەم کەیسە و کارکردن لەسەر ئەوەی کە چی بکرێت بۆ ئەوەی ڕووداوی لەمجۆرە لە داهاتوودا دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

شانده‌كه‌ كه‌ نەزەند بەگیخانی وەک ئەندامی بۆردی چاودێریی مافەکانی ژن سەرۆکایەتی کردووە، لەم بارەیەوە ڕوونی كرده‌وه‌: "بەپێی توێژینەوەکان ئەم دوو خوشکە لە مانگی تەممووزی ساڵی ڕابردووەوە فایلیان لای پۆلیس و دادگای سەید سادق و شەڵتەری داڵدەدانی ژنان لە سلێمانی هەبووە و گوتی: لە تەواوی مامەڵەکردن له‌گه‌ڵ ئەم کەیسەدا دەردەکەوێت كه‌ لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک پێویست چالاک و جددی نەبوون لەکارکردن لەسەر ئەم کەیسە، بۆیە کەمتەرخەمی هەبووە لە پاراستنی شلێر و حەلیمە".

لەسەر بنچینەی ئەو توێژینەوەیە و بەپێی ڕاسپاردەکان، لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت کاری جددی ده‌كه‌ن بۆ ئاراستەکردنی دۆخەکە و لێپرسینەوە له‌و کەمتەرخه‌میانه‌ی له‌م کەیسەدا هه‌بووه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار