بارزانی داوا له حكوومه‌ت ده‌كات هه‌ڵه‌بجه بكاته پارێزگا

هەولێر- KDP.info/له نووسراوێكی فه‌رمیدا بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی، داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات چاوه‌ڕێی به‌غدا نه‌كات و ڕێكاره كارگێڕییه‌كانی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێ بكات.
له نووسراوه فه‌رمییه‌كه‌دا كه دوێنێ چوارشه‌ممه 5ی ئازاری 2014 ئیمزای كردووه و ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی ده‌ڵێ:
"بە پشتبەستن بە ڕای زۆرێك لە یاساناسان كە بابەتی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید دەكەوێتە بازنەی سەڵاحیاتی ئیداریی هەرێم و هەروەها نەبوونی ئیستیجابەی پێویست لە لایەن بەغدا بۆ بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە، بۆیە بڕیارمان دا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە زووترین كات دەست بە ڕێوشوێنە ئیدارییەكانی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید بكات بۆ ئەوەی داواكاریی خەڵكی قارەمانی ئەم دەڤەرە جێبەجێ بكرێت".




