ھەفتەی داھاتوو مووچەی وەزارەتی پیشەسازی دابەش دەکرێت

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان دابەش کرا و ھەفتەی داھاتوویش مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی پیشەسازی دابەش دەکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دلێر تاریق، بەkdp.infoراگەیاند: بەپێی ئەو میکانیزمەی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ مانگی دوو دانراوە، ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی وەزاەرتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان دابەش دەکرێت.
دلێر تاریق گوتیشی: بڕیارە ھەفتەی داھاتوویش دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پیشەسازی بکرێت.
یەکشەممەی رابردوویش مووچەی فەرمانبەرانی وەزاەرتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش کرا.
بڵند ئیبراهیم




